بیرخەرەوەیەک بۆ رایەدارانی پارتی دیموکراتی کوردستان

ئارام رەفعەت

4/29/2024 6:48:00 PM

64جار خوێندراوەتەوە


لە رێگەی ئەم پەیامەوە دەمەوێت ئەوەتان بیر بخەمەوە کە رەجەب تەیب ئەردۆغان رۆڵی سەرەکی هەبوو لە لەباربردنی ریفراندۆمی ٢٥ی ئەیلولی ٢٠١٧ و لەدەستدانی نیوەی خاکی کوردستان و راگرتنی هەناردەی نەوت و بەشێکی زۆری دەسکەوتە ئابووری و سیاسی و سەروەرییەکانی هەرێم.
فەرموون ئەوە مێژوو:
١٥ی ئەیلولی ٢٠١٧
ئەردۆغان پەیامێکی هەڕەشە ئامێزی بۆ بارزانی نارد و داوای پاشگەزبوونەوەی ریفراندۆمی لێکرد.
داوای کرد ئەنجوومەنی ئاساییشی تورکەکان لە ٢٢ی ئەیلول لەمەڕ ئەو پرسە کۆ بێتەوە.
٢٢ی ئەیلولی ٢٠١٧
ئەردۆغان سەرۆکایەتی ئەنجومەنی ئاساییشی وڵاتەکەی کرد.
ئەردۆغان رایگەیاند:
- ریفراندۆم هەنگاوێکی ناشەرعییە
- مەترسییە بۆ سەر ئاساییشی نیشتیمانی تورکەکان
- ئەمە دوا ئینزارە بۆ بارزانی
- هەڕەشەی بەکارهێنانی هەموو رێوشوێنێکی دیبلۆماسی و ئابووری و سەربازی کرد ئەگەر ریفراندۆم ئەنجام بدرێت.
٢٥ی ئەیلولی ٢٠١٧ (رۆژی ریفراندۆم)
- ئەردۆغان هێزێکی سەربازی عێڕاقییەکانی هێنایە باکوری کوردستان، بۆ لێدان لە پشتەوە لە هەرێم.
- هەر ئەو هێزەی عێڕاقییەکان لەگەڵ سوپای تورکەکاندا مانۆرێکی هاوبەشییان لە سەر سنوور کرد.
- عەلی یڵدریمی سەرۆک وەزیران هەڕەشەی گرتنەبەری رێکارە سەربازی و دیبلۆماسی و ئابوری و سیاسی دژی هەرێم کرد.
 ٢٦ی ئەیلولی ٢٠١٧
لەم رۆژەدا و بەر لە بەغدا و تاران، ئەردۆغان:
- ریفراندۆمی بە خیانەت و مەسعود بارزانی بە خیانەتکار وەسف کرد.
- هەڕەشەی بەکارهێنانی هێزی سەربازی کرد.
- هەڕەشەی راگرتنی هەناردەی نەوتی کرد
- هەڕەشەی گەمارۆی ئابووری و کوشتن لە برسان لە خەڵکی هەرێم کرد.
جگە لەوە:
- بەهاندانی ئەردۆغان، حەیدەر عەبادی داوای تەسلیمکردنی فرۆکەخانەکانی هەرێمی کرد.
- عەبادی هەڕەشەی کرد ئەگەر فرۆکەخانەکان تەسلیم نەکەن گەمارۆی ئاسمانی دەخەنە سەر هەرێم.
٢٧ی ئەیلولی ٢٠١٧
- ئەردۆغان هەڕەشەی لە ئیسرائیل کرد کە پەیوەندییەکانی لەگەڵدا دەپچڕێنێت ئەگەر پشتیوانی ریفراندۆم بکات.
- هەڕەشەی راگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کرد.
 ٢٨ی ئەیلولی ٢٠١٧
- ئەردۆغان بۆ دژایەتی ریفراندۆم دیداری لەگەڵ پۆتیندا کرد و لە کۆشکەکەی خۆی پێشوازی لێکرد.
- هەڕەشەی گرتنەوەی بۆڕی نەوتی هەرێمی کرد.
- تەوهینی بەبارزانی کرد و پێی گوت تۆ سەرۆکی عەشیرەتی نەک سەرۆکی دەوڵەت.
٣٠ی ئەیلول
- ئەردۆغان هەڕەشەی راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کرد.
- هەڕەشەی مردن لە برسانی لەهەرێم کرد.
- هێزەکانی داگیرکەری عێڕاقی هێنایە سەر سنووری باشور لە ناو خاکی تورکیاوە.
- مانۆڕی سەربازی هاوبەشی لەگەڵ سوپای داگیرکەری عێڕاقیدا کرد.
- بەهاندانی تورکەکان، وەزیری بەرگری عێراقییەکان گوتی بڕیارمان داوە سنوورەکانی هەرێم کۆنترۆڵ بکەین.
١ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧،
لەمەڕ ریفراندۆم ئەردۆگان کۆبوونەوەی بە پەرلەمانتارەکانی کرد و پێی راگەیاندن:
- هەوڵی دروستکردنی بەرەیەک دژی ریفراندۆم دەدات.
- بۆ ئەو مەبەستە ٤ی ئۆکتۆبەر دەچێتە تاران.
٢ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧
- ئەردۆغان وەزیری بەرگرییەکەی، خولوسی ئاکار، دەنێرێتە ئێران و بۆ ئۆپەراسیۆنی سەربازی هاوبەش دژی هەرێم.
- وەک ئاماژەیک بۆ سوربوونی ئەردۆغان لەسەر لێدانی ریفراندۆم و هەرێم، خولوسی یەکەم وەزیری بەرگری تورکیایە کە دوای روخانی شا سەردانی ئێران بکات.
٣ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧
- وەزیری دەرەوەی تورکەکان داوای لە عێڕاق کرد بەهاوکاری تورکەکان سەرجەم سنوورەکانی هەرێم کۆنترۆڵ بکەن.
- ئەردۆغان هەڕەشەی کرد کە گەمارۆی زیاتر و توندتر دەخەنە سەر هەرێم.
٤ی ئۆکتۆبەر ٢٠١٧
بۆ درووستکردنی بەرەیەک دژی ریفراندۆم ئەردۆغان سەردانی ئێرانی کرد،
- چاوی بە رۆحانی و خامنەئی کەوت.
- ئەردۆغان داوای کاری هاوبەشی دژی ریفراندۆم لە ئێرانییەکان کرد.
- ئەردۆغان داوای مانۆری سەربازی و گەمارۆی ئابووری هاوبەشی دژی هەرێم لە ئێرانییەکان کرد.
- ئەردۆغان پێشنیاری پلانی هاوبەشی لەگەڵ عێڕاقییەکان و ئێرانییەکان بۆ راگردتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم کرد.
- لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکانی ئەردۆغان و ئێرانییەکاندا:
- رۆحانی نەرمی نواند و رایگەیاند دژی ریفراندۆمین بەڵام کوردەکان ئازار نادەین،
- خامنەئی هەمان هەڵوێستی دوژمنکارانەی ئەردۆغانی هەبوو
٥ی ئۆکتۆبەر ٢٠١٧
- ئەردۆغان گوتی تەنها رێگەیەک لەبەردەمماندا بێت رێگرییە لەو کارە، واتە ریفراندۆم، ئەگینا سەر دەگرێت.
٧ی ئۆکتۆبەر ٢٠١٧
- ئەردۆغان دژی ریفراندۆم پەیوەندی بە ماکڕۆن سەرۆکی فەرەنسا دەکات.
١١ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧
- باخچەلی هاوپەیمانی ئەردۆغان رایگەیان ٥٠٠٠ گورگە بۆرە ئامادەن بچنە کەرکوک.
- هەواڵەکان رایانگەیاند کە تورکەکان هەزاران پارچە چەکییان بۆ تورکمانەکانی کەرکوک ناردووە.
١٦ی ئۆکتۆبەر
- تورکیا رایگەیاند کە هاوکاری عێڕاق بووە لە ئۆپەراسیۆنی گرتنەوەی کەرکوکدا.
١٨ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧،
- ئەردۆغان هەرەشەی لە عێڕاق کرد ئەگەر هاوکاری هەرێم بن، سنووری نێوان هەرێم و تورکیا دادەخەن.
- ئەردۆغان رایگەیاند کە چاوشئۆغلۆ دەنێرێتە بەغدا تا عەبادی بانگهێشت بکات بۆ بەغدا بۆ دانانی رێوشوێنی داهاتوو دژی هەرێم.
١٩ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧
- ئەردۆغان هەڕەشەی لە بارزانی کرد کە:
- لەبەردەم مێژوودا بەرپرسی.
- هیچ مافێکت بە کەرکوکەوە نییە.
- چیتر مامەڵە لەگەڵ هەرێمدا ناکەم و راستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ بەغدا دەکەم.
هەڕەشەی داخستنی سنووری کرد.
٢٥ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧
ئەردۆغان عەبادی سەرۆک وەزیرانی شیعەکانی بانگهێشتی ئەنقەرە کرد.
لەم دیدارەدا:
ئەردۆغان دژایەتی خۆی بۆ سەربەخۆیی باشور دووپات کردەوە.
بەرنامەی کاری داهاتوویان بۆ ئیحتیواکردنی زیاتری هەرێم دارشت.
بەکورتی
ئەوەی بەسەر هەرێم هات ئەنجامی ئەم کەمپینە فراوانەی ئەردۆغان بوو دژی ریفراندۆم و هەرێم، لەوانەش:
هەڵپەساردن و ئیلغاکردنی ریفراندۆم و ئەنجامەکانی
لەدەست دانی نیوەی خاکی کوردستان.
راگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم.
رادەستکردنەوەی زۆرێک لەدەسەڵاتەکان بە بەغدا.
لاوازکردنی هەرێم و پێگە ئابووری و سیاسیەکەی بەهۆی بڕینی مووچەوە.
رایەدارانی پارتی
لەکاتێکدا لەم سەردانەیدا بۆ بەغدا، ئەردۆغان دەیان رێککەوتتنامە و چەندین پرۆتۆکۆڵی لەگەڵ بەغدادا واژۆ کرد، هیچ رێککەوتتنامە و پرۆتۆکۆڵیکی لەگەڵ هەرێمدا واژۆ نەکردووە. ئەمەش رەنگدانەوەی ئەو بڕیارەیە کە لە ١٩ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ی ئەردۆغانە کە لەسەرەوە ئاماژەم پێدا.
لەبری رێککەوتن و پرۆتۆکۆڵ، ئاماژەکان بۆ ئەوەن کە ئەردۆغان لەسەردانی هەولێریدا فشاری خستبێتە سەر ئێوە بۆ ملدان بە رێککەوتتنامە ئەمنی و ئابوورییەکانی ئەنقەرە و بەغدا و هاریکاریکاریکردنی لە هێرشی چاوەڕوانکراوی بۆ سەر باشوری کوردستان و پلانەکانی بەرامبەر شەنگال.
بەشیکی زۆری رێککەوتننامەی ٢٢ی نیسانی نێوان ئەنقەرە و بەغدا لە درێژماوەدا دژی ئاساییشی نەتەوەیی کوردن.
لەوانەش ئەوەی کە ناونراوە هێڵی گەشە، کە دوو ئامانجی مەترسیداری لە پشتەوەیە.
یەکەمیان، خنکاندنی هەرێم لەرێگای دروستکردنی ئالتەرناتیڤێک بۆ دەروازەی برایم خەلیل و دووەمیش کە زۆر مەترسیدارترە، دابڕینی رۆژاڤا و باشورە.
بەو ئومێدەی کە بۆ ملدان و نەدان بە خواستی تورکەکان لەو پلانە جەهەننەمییەی بۆ دوارۆژی باشوری هەیە، ئەو جەردەی لە مەڕ هەڵوێستەکانی ئەردۆغان بەرامبەر ریفراندۆم لە سەرەوە ئاماژەم پێداوە بخەنە بەرچاو.
جەردەیەک تەنها بەشێکە لە خەرواری هەڵوێستی تورکەکان لەمەڕ ریفراندۆم و لەدەستدانی نیوەی خاکی کوردستان و وەستاندنی هەناردەی نەوت و زۆرێک لە دەسەڵاتەکانی تری هەرێم.