سوپای رووسیا دەستی بەسەر چەند ناوچەیەکی ئۆکرانیادا گرتووە

توێژینەوە

29 نيسان 2024

40جار خوێندراوەتەوە
هێزەکانی ڕوسیا لە بەشێکی زۆری ئەو ناوچانەی کە لە ئۆکرانیادا هێرشی کردۆتە سەر لە پێشڕەویدایە و سەرۆکی ئۆکرانیاش داوای هاوکاری لە وڵاتانی ڕۆژئاوا دەکات.
بە پێی زانیارییەکانی میدیاکانی ڕوسیا، هێزەکانی رووسیا لە بەرەی جەنگی ئەڤدیڤکاوە بەردەوامن لە پێشڕەویکردن بەرەو رۆژئاوای  باکووری شارۆچکەی ڤۆدیان، نزیک شارۆچکەی ناتالیۆڤا بوونەتەوەو لە ٧٥٠ مەتری یەکەم بینای شارەکەدان.
لە رۆژئاوای باخمووتیش باس لەوە ئەکرێت هێزەکانی رووسیا توانیویانە شارۆچکەی بۆگدانۆڤکا کۆنتڕۆڵ بکەن و بەرەو باکووری رۆژهەڵاتی شاری چاسیڤ یار لە پێشڕەوییدان و پاشەکشەیان بە هێزەکانی ئۆکراین کردووە لەو ناوچەیە.
سوپای رووسیاش ڕایگەیاندووە لیوای ٩٨ی ئاسمانی ئیڤانۆڤ لە سنورەکانی شارەکەدا بەردەوامە لە جەنگ و ژمارەیەک بنکەی هێزەکانی ئۆکراین کۆنتڕۆڵکراوەو پاشەکشەیان بە هێزەکانی ئۆکراین کردووە.
جێگەیباسە پێشتر هێزەکانی رووسیا توانیبوویان هێرش بکەنە سەر یەکەم بینای شارۆچکەی تێرنی لەسەر رووباری زێربێتس، کە دەکەوێتە باکووری پارێزگای دۆنتێکسکەوە.
ئەم پێشڕەوییەی ڕوسیا لە بەشێکی زۆری ناوچەکانی ئۆکرانیا لە کاتێکدایە سەرۆک کۆماری ئۆکرانیا داوا لە وڵاتانی هاوپەیمانی ئەکات یارمەتی بدەن بۆ بەهێزکردنی، بەرگری ئاسمانی وڵاتەکەی .
ڤلادیمێر زێلێنسکی، سەرۆک کۆماری ئۆکرانیا، رۆژی شەممە ٦ی نیسان لە تەلەفزیۆنی فەرمی ئۆکرانیا رایگەیاند "ئەگەر هێزەکانی رووسیا هاوشێوەی مانگی رابردوو هەموو رۆژێک هێرش بکەنە سەر ئۆکراین، رەنگە مووشەکەکانمان تەواو بێت و هاوبەشەکانی کیێڤ ئاگاداری ئەم بابەتەن".
لە لایەکیترەوە رۆژی یەکشەممە ٧ی نیسان رووسیا ئۆکراینی بەوە تۆمەتبارکرد کە هێرشێ کرۆتەوە سەر وێستگەی ئەتۆمی (زایۆپۆرتا) لە باشووری رۆژهەڵاتی ئۆکراین کە لە لایەن رووسیاوە کۆنتڕۆڵکراوەو ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمیش داوای لە لایەنەکان کرد کە خۆیان بەدوور بگرن لە هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکان.