ئەو بەرپرسانەی هەرێم کێن کە فڕۆکە و کۆپتەری تایبەت بە خۆیان هەیە؟

توێژینەوە

29 آب 2024

47جار خوێندراوەتەوە
ئەو بەرپرسانەی هەرێم کێن کە فڕۆکە و کۆپتەری تایبەت بە خۆیان هەیە؟
لە هەرێم کۆپتەر بەرناکەوێت و لە بەریتانیا سەرۆک وازی لێ دەهێنێت؟
ئەو بەرپرسەی هەرێم کێیە کە دوو فڕۆکەی هەیە؟
لە جیهاندا کەمنین ئەو یاریزان و سەرمایەدارانەی فڕۆکەی خۆیان هەیە، لە ناوچەکەشدا لە جیاتی سەرمایەداران، سیاسییەکان فڕۆکەی تایبەتی خۆیان هەیە.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، دیارترین سیاسی هەرێمی کوردستانە کە هیوایەتی فڕۆکەی تایبەت بە خۆیەتی و لە ٢٠٠٦ەوە تا ئێستا دوو فڕۆکەی تایبەت بە خۆی کڕیوە.
نێچیرڤان بارزانی ساڵی ٢٠٠٠٦ فڕۆکەیەکی بچووک کە دروستکراوی ئەڵمانیایە دەکڕێت کە لە جۆری فاڵکۆن ٩٠٠ بووە، بەڵام دواتر و لە دوای ساڵی ٢٠١٤ەوە کە قەیرانی دارایی سەریهەڵداوە فڕۆکەیەکی بە نزیکەی ١٠٠ ملیۆن دۆلار کڕیوە، کە هەشت شوێنی دانیشتن لە خۆ دەگرێت و هەندێک جار لەگەڵ سیاسییەکاندا گەشتی پێدەکات
لە ناو یەکێتیش بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی لەم ساڵدا بە فڕۆکەی تایبەتی فاڵکۆن ٨ ئێکس دەرکەوت کە توانای هەڵگرتنی ١٩ کەسی هەیە، ئەمە جگە لەوەی زۆرکات بە کۆپتەری تایبەت گەشت دەکات و مەسرور بارزانیش هاوشێوەی بافڵ تاڵەبانی حەزی بە گەشتی کۆپتەرە، پێشتریش زانیاری ئەوە بڵاوکرایەوە کە لاهور شێخ جەنگیش، کە ئێستا حزبی بەرەی گەلی ڕاگەیاندووە و وەک هێزێکی ئۆپۆزسیۆن خۆی دەناسێنێت.، ئەو کاتەی هاوسەرۆکی یەکێتی بوو، کۆپتەری تایبەت بەخۆی کڕیبوو، لە کاتی چوونی بۆ مێرگەپان بەکاری دەهێنا.
ئەمە لە کاتێکدایە تێچووی گەشتی فڕۆکە و کۆپتەر زۆر بەرزە و لە بەریتانیا ڕەخنە لە سەرۆکی پێشووی حکومەت دەگیرا کە زۆر بە کۆپتەر هاتووچۆ دەکات.
بەڵام دوای ئەوەی سەرۆک وەزیران گۆڕا، کێیە ستامە، سەرۆکوەزیرانى بەڕیتانیا گرێبەستى بەکارهێنانى هەلیکۆپتەرى تایبەت بە سەرۆکوەزیرانى هەڵوەشاندەوە، کە بڕوا وایە بەهاکەى نزیکەى 40 ملیۆن پاوەن بووە، حکومەتى بەڕیتانیا ڕایگەیاندووە کە بەکارهێنانى خزمەتگوزاریى تایبەتیى هەلیکۆپتەر بەفیڕۆدانى بودجەى وڵاتە، لەکاتێکدا خەرجییە گشتییەکان لە قەیراندان.