واجار زانست سەلماندی؛ مریشک لە هێلکەیە یان هێلکە لە مریشکە

بەرنامەکان

12 كانون الأول 2024

312جار خوێندراوەتەوە

پرسیارێک کە بە درێژایی سەدەکان خەڵکی تووشی سەرسوڕمان کردووە. دوایین دۆزینەوەکانی زانایان بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی هێلکە چین؟

چەند زانایەک پشتڕاستیان کردۆتەوە کە هێلکە بۆ یەکەمجار زیاتر لە نیو ملیار ساڵ پێش مریشکەکە پەرەی سەندووە، بەڵام هێشتا وەڵامی ئەوەیان نەداوەتەوە کە چۆن پەیدا بووە.
بە گوێرەی ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی زاناکان جەخت دەکەنەوە کە ملار ساڵ پێش مریشک هێلکە هەبووە.
هەروەها ڕوونیان کردەوە کە هێلکە ماوەیەکی زۆر لەمەوبەر بوونی هەبووە، هەروەک چۆن هەموو جۆرەکانی ژیان لەسەر زەوی جگە لە شیردەرەکان، نزیکەی هەموو جۆرەکانی ئاژەڵ هێلکە دەکەن.
لەم چوارچێوەیەدا، جوڵس هاوارد، پەیامنێری ئاژەڵناسی و نووسەری کتێبێک لەسەر پەرەسەندنی هێلکە بە ناوی “ژیانی بێکۆتایی”، دەڵێت: “هێلکە شێوازی پەسەندکراوی پەرەسەندن و گواستنەوەی جینەکانە بۆ نەوەکانی دواتر لە کاتدا”.
600 ملیۆن ساڵ لەمەوبەر، بەردبووەکانی چین ئاماژەیان بەوە کردووە کە هێلکەکان زۆر بچووکن، لە مووێکی مرۆڤ ئەستوورتر نین، بە گوتەی هاوارد، کە دەشڵێت، “هێلکەکان بەسەر زەریاکاندا دەگوازرانەوە بەهۆی سوکیانەوە با دەیبردن"
دکتۆر ئیلین مازەر، زانای بواری شوێنەوار لە زانکۆی فلیندەرز کە پسپۆڕە لە باڵندە کۆنەکان، دەڵێت، “بە گشتی دەتوانرێت بڵێین کە بە دڵنیاییەوە هێلکە یەکەمجار دەرکەوتووە”.
توێژەران پێیان وایە پێشتر مریشک وەک هەر باڵدارێکی تر جوڵەی هەبوە، بەڵام بەم شێوەی ئێستا دوای دەرکەوتنی مرۆڤ بووە و مریشکەکان خووگر بوون بە مرۆڤەکانەوە، بۆیە توانای فڕینیان لەدەستداوە.
هەرچی بێت ئێستا زۆرینەی زاناکان کۆکن لەسەر ئەوەی کە یەکەمجار هێلکە هەبووە، بەڵام تا ئێستا وەڵامیان پێ نییە کە چۆن یەکەمجار هێلکە پەیدا بووە

پرسیارێک کە بە درێژایی سەدەکان خەڵکی تووشی سەرسوڕمان کردووە. دوایین دۆزینەوەکانی زانایان بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی هێلکە چین؟

چەند زانایەک پشتڕاستیان کردۆتەوە کە هێلکە بۆ یەکەمجار زیاتر لە نیو ملیار ساڵ پێش مریشکەکە پەرەی سەندووە، بەڵام هێشتا وەڵامی ئەوەیان نەداوەتەوە کە چۆن پەیدا بووە.
بە گوێرەی ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی زاناکان جەخت دەکەنەوە کە ملار ساڵ پێش مریشک هێلکە هەبووە.
هەروەها ڕوونیان کردەوە کە هێلکە ماوەیەکی زۆر لەمەوبەر بوونی هەبووە، هەروەک چۆن هەموو جۆرەکانی ژیان لەسەر زەوی جگە لە شیردەرەکان، نزیکەی هەموو جۆرەکانی ئاژەڵ هێلکە دەکەن.
لەم چوارچێوەیەدا، جوڵس هاوارد، پەیامنێری ئاژەڵناسی و نووسەری کتێبێک لەسەر پەرەسەندنی هێلکە بە ناوی “ژیانی بێکۆتایی”، دەڵێت: “هێلکە شێوازی پەسەندکراوی پەرەسەندن و گواستنەوەی جینەکانە بۆ نەوەکانی دواتر لە کاتدا”.
600 ملیۆن ساڵ لەمەوبەر، بەردبووەکانی چین ئاماژەیان بەوە کردووە کە هێلکەکان زۆر بچووکن، لە مووێکی مرۆڤ ئەستوورتر نین، بە گوتەی هاوارد، کە دەشڵێت، “هێلکەکان بەسەر زەریاکاندا دەگوازرانەوە بەهۆی سوکیانەوە با دەیبردن"
دکتۆر ئیلین مازەر، زانای بواری شوێنەوار لە زانکۆی فلیندەرز کە پسپۆڕە لە باڵندە کۆنەکان، دەڵێت، “بە گشتی دەتوانرێت بڵێین کە بە دڵنیاییەوە هێلکە یەکەمجار دەرکەوتووە”.
توێژەران پێیان وایە پێشتر مریشک وەک هەر باڵدارێکی تر جوڵەی هەبوە، بەڵام بەم شێوەی ئێستا دوای دەرکەوتنی مرۆڤ بووە و مریشکەکان خووگر بوون بە مرۆڤەکانەوە، بۆیە توانای فڕینیان لەدەستداوە.
هەرچی بێت ئێستا زۆرینەی زاناکان کۆکن لەسەر ئەوەی کە یەکەمجار هێلکە هەبووە، بەڵام تا ئێستا وەڵامیان پێ نییە کە چۆن یەکەمجار هێلکە پەیدا بووە.