له كینیا توانرا چه‌ند وێنه‌یه‌كی ده‌گمه‌نی پڵنگێكی ره‌ش بگرێت كه بڕوا وایه ئه‌وه یه‌كه‌م وێنه‌ی ئه‌و جۆره گیانداره بێت له ماوه‌ی 110 ساڵی رابردوودا.
وێنه‌گری تایبه‌تمه‌ندی به‌ریتانی ویڵ پۆرارد لۆكاس كه دوای ئه‌وه‌ی كه ده‌زانێت ئه‌گه‌ر هه‌یه ئه‌و پڵنگه ره‌شه له كینیا هه‌بێت به‌ره‌و ئه‌و وڵاته به‌ڕێده‌كه‌وێت.
دوای جێگیركردنی چه‌ندین كامێرای كوالیتی به‌رز له‌و شوێنانه‌ی گومان ده‌كرێت پڵنگه‌كه هاتووچۆی تێدا بكات، دواجار له دره‌نگانێكی شه‌ودا توانی وێنه‌ی دووان له‌و پڵنگانه بگرێت.
لۆكاس راشیگه‌یاندووه، كه هه‌ر له منداڵییه‌وه ئاواته خوازبووه كه وێنه‌ی ئه‌و جۆره پڵنگه بگرێت.
پڵنگی ره‌ش یه‌كێكه له‌و جۆره گیاندارانه‌ی كه له دارستانی زۆر چڕدا ده‌ژی و له‌رێی ره‌نگه ره‌شه تێره‌كه‌شییه‌وه خۆی له چاوی دوژمنه‌كانی بشارێته‌وه.