لەقلەقەکان نزیکەی نیو سەدەیە رو لە ناوچەی بەردەڕەش دەکەن و دیمەنێکی جوان و سەرنجڕاکێشیان بە ناوچەکە بەخشیوە.
گەلەری:KNNC
بینینی لەقلەق لەھەر شوێنێک مانای ھاتنی وەرزی بەھار و سەوزبوونی سروشتە، ھەر بۆیەش وەک موژدەی ھاتنی وەرزی بەھار، لەقلەقەکانی قەزای بەردەڕەش گەڕانەوە بۆ لانەکانییان و بەدرێژایی ڕێگای سەرەکی قەزاکە لەسەر تاوەرەکانی ھێڵی کارەبا ھێلانەکانییان دروست کردەوە.
بە گشتی تەمەنی لەقلەق لە نێوان 30 بۆ 40 ساڵیدایە، بەرزییان مەترێک و درێژی باڵەکانییان نزیکەی دوو مەترە، تەواوی جەستەیان بە پەڕی سپی داپۆشراوە جگە لە ناوچەی باڵەکانیان کە سپییە، دەنوکیان تیژ و درێژە و قاچەکانیان باریک و پرتەقاڵییە، هەروەها دوو تا پێنج ھێلکە دەکەن.