ئەو شەپۆلە بارانبارینەی کە لە چەند رۆژی رابردودا هەرێمی کوردستانی گرتەوە، بوەهۆی پڕبونی بەنداوی دەربەندیخان و بەوهۆیەوە دوو دەرگاى بەنداوەکە کراوەتەوە و ئەمەش گەشتیارێکى زۆرى بۆ ناوچەکە راکێشاوە و وێنەى دیمەنە ناوازەکان دەگرن.
سامان ئیسماعیل بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان راگەیاند، "لە ماوەی 48 کاتژمێری رابردودا لە سنوری دەربەندیخان نزیکەی 100 ملیم باران باریوە و ئەوەش بوەتە هۆی ئەوەی کە داهاتێکی زۆری ئاو بگاتە دەریاچەی دەربەندیخان".