به‌پێی نووسراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان، هه‌ر ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندێك فۆڕمی "هه‌ژماری من” پڕنەكاته‌وه، سزا ده‌درێت به دواكه‌وتن و راگرتنی مووچه‌كه‌ی.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٥/٤/٢٠٢٤، پۆلیسی گه‌رمیان نووسراوی ژماره 3467ی به ئیمزای عه‌مید لوقمان سابیر شكور به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی گه‌رمیان به‌وه‌كاله‌ت، ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م به‌ش و بنكه‌كان كردووه و تیایدا هاتووه كه "هاوپێچ له‌گه‌ڵ نووسراوماندا فۆڕمی "هه‌ژماری من” ده‌نێرین بۆتان به مه‌به‌ستی پڕكردنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن سه‌رجه‌م ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانی به‌شه‌كانتان و ناردنه‌وه‌ی فۆڕمه‌كه بۆمان تا ڕۆژی یه‌كشه‌مه".
پۆلیسی گه‌رمیان ده‌ڵێت: "له‌كاتی پڕنه‌كردنه‌وه‌ی فۆڕمه‌كه‌دا له‌لایه‌ن هه‌ر ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندێكه‌وه، خۆی به‌رپرسیاره ده‌بێت له دواكه‌وتن و ڕاگرتنی مووچه‌كه‌ی".
شوباتی ساڵی رابردوو، حکومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژەی "هەژماری من"ی راگەیاند و هه‌وڵه‌كانی خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت،بۆ ئەوەی لە ڕێگەی ئەو هەژمارەوە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دابەشبکرێت بەڵام تا ئێستا لەلایەن حکومەتی عێراقەوە دان بەو هەژمارەدا نەنراوە و نازانرێت کە کاری پێدەکرێت یاخود نا هاوکات به‌شێك له فه‌رمانبه‌ران و هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان متمانه‌یان به‌و پرۆژه‌یه نییه و ره‌تیده‌كه‌نه‌وه و داوكارن مووچه‌كانیان له بانكه‌كانی حكومه‌تی عێراق "ته‌وتین" بكرێت.
ده‌قی نووسراوه‌كه: