.سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ڕایگەیاند: ڕەتی دەکەنەوە کە هاوڵاتییەکی کورد کەلەکچی لە ئیستانبوڵ لەسەر "ڕەگەزپەرستی" کوژرابێت و دەڵێت، لێکۆڵینەوەکان لەبارەی ڕووداوەکە بەردەوامن.
ئەمڕۆ دووشەممە، ٢ی ئەیلولی ٢٠٢٤، فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەر بە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ڕەتی دەکەنەوە کە حەکیم لوقمان لەسەر "ڕەگەزپەرستی" کوژرا بێت و دەڵێت، لێکۆڵینەوەکان لەبارەی ڕووداوەکە بەردەوامن.
هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکە دوو کەس کە هاووڵاتیی پارێزگای باتمانی باکووری کوردستانن، شەڕیان لەگەڵ حەکیم لوقمان، براکەی و ئامۆزاکەیان کردووە و دواتر هەڵاتوون.
ئەمە لە کاتێکدایە، بەرەبەیانیی یەکشەممە، 01-09-2024، سێ هاووڵاتیی دانیشتووی ناحیەی کەلەکچی لە سنووری پارێزگای دهۆک؛ لەگەڵ چەند کەسێک لە بەردەم هۆتێلی زووریچی ئیستانبوڵ بەشەڕ هاتن و بەهۆیەوە یەکێکیان بە ناوی "حەکیم لوقمان" بە چەقۆ کوژرا.