كۆمپانیای داناگازی ئیماراتی رایگهیاند، بههۆی هێرشهكهی ههینی رابردو زیانێكی كهم بهر كێڵگهی غازی كۆرۆمۆر كهوتوه بهڵام بهداخهوه چوار كهس گیانیان لهدهستداوه و ههشت كهسیش برینداربون، دهشڵێت،بەشێوازی کاتی بەرهەمهێنانمان لە کێڵگەی کۆرمۆر راگرتووە
لە راگەیهندراوەکەی ئەمڕۆ دووشەممە 29ی نیسانی 2024-ی داناگازدا هاتووە، "کاتژمێر 6 و 45 خولەکی دوای نیوەڕۆی رۆژی 26ی ئەم مانگە کۆگایەکی گازی کۆندێنسەیت لە رێگەی هێرشێکی تیرۆریستی درۆنییەوە کرایە ئامانج. لە ئەنجامی ئەو هێرشە تیراژیدییەدا چوار لە کارمەندان گیانیان لەدەستدا و ههشتی دیکەش بە سووکی بریندار بوون، لە کاتێکدا سەرقاڵی کاری چاککردنەوەی کۆگاکە بوون".
لە راگەیهندراوەکە هاتووە، "هەموو کەس لە داناگاز و کۆمپانیا هاوبەشەکانی هاوخەمی قووڵی خۆیان بۆ بنەماڵەی قوربانیان و ئەو کەسانەی زیانیان بەرکەتووە، دەردەبڕن و هەموو شتێکیش بۆ پاڵپشتی و یارمەتیی زیانلێکەوتووان دەکەن".
داناگاز ئهوهشی وتووه، "سەلامەتی و تەندروستیی کارمەندان و بەڵێندەران گرینگترین شتە لەلای کۆمپانیای دانەغاز. هەرچەندە زیانی کەم بە دامەزراوەکان و کەرەستەکان کەوتووە، بەڵام بەرهەمهێنانمان بە شێوازی کاتی وەستاندووە و رێوشوێنەکانی کارکردنمان گۆڕیوە".
ئهوهشخراوهتهڕو، کۆمپانیاکە و هاوبەشەکانی هەماهەنگی تەواو لەگەڵ دەسەڵاتدارانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دهكهن لە ئاستە بەرزەکاندان بۆ پشتگیری لە پابەندبونەكانیان و دادگاییکردنی تاوانباران.
كۆمپانیای داناگاز دهڵێت، "لەگەڵ دەسەڵاتدارانی حکومەت کاردەکەین بۆ بەرزکردنەوەی ڕێوشوێنی ئەمنی و بەرگری بۆ ڕێگەدان بە دەستپێکردنەوەی کارەکانی بەرهەمهێنان لە دامەزراوەی كۆرمۆر".
جهختیش دهكاتهوه، کۆمپانیاکە پابەندبونی پتەوی خۆی بە خەڵکی هەمو هەرێمی کوردستان و عێراق و سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان دوپات دەکاتەوە و چاوەڕوانی دەستپێکردنەوەی کارەکانی بەرهەمهێنان لە كۆرمۆر دهكات بە زوترین کات.
جێگەیباسە هەر دوێنێ هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت راگەیەندراوێکی لەبارەی کۆبوونەوەکەی شەممە، 27ـی نیسانی هاوپەیمانییەکە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق گوتوویەتی سەرەداویان لەبارەی ئەو کەسانە دەستکەوتووە، کە لە هێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر تێوەگلاون و لەکاتی کۆتاییهاتنی لێکۆڵینەوە، رەوانەی دادگا دەکرێن.