تایبەت بە کەڤەر میدیا-
لە رێوڕەسمی پێشوازی لە مەسعود پزشیکان، سەرۆککۆماری
ئێران لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد، هێزی پێشمەرگە هاوشێوەی هێزە فەرمییەکانی
دیکەی عێراق لە رێوڕەسمەکەدا بەشداربوون و ئەو بەشداریپێکردنەی هێزی پێشمەرگەش
لەلایەن سەرۆک کۆماری عێراق دکتۆر لەتیف ڕەشیدەوە بووە و وتویەتی دەبێت ئامادەبن و دواتریش لە سەرۆکایەتی کۆمار بە هەمان جلوبەرگەوە ئامادەبوون.
بە گوێرەی زانیارییەکانی کەڤەر لەسەر داوای
د.لەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆماری عێراق هێزی پێشمەرگە لە مەراسیمی بەخێرهاتنی سەرۆک
کۆماری ئێراندا بەشداری پێکراوە.
لە دیمەنەکاندا دەردەکەوێت، لۆگۆی وەزارەتی پێشمەرگە
لەسەر قۆڵی هێزەکانی پێشمەرگە هەیە و پزیشکان و سودانی بە بەردەمیاندا تێدەپەڕن.
ئەمڕۆ چوار شەممە مەسعود پزیشکیان گەیشتە شارى
بەغداد و لەگەڵ بەرپرسانى عێراق و سەرۆک کۆماریشدا کۆبوویەوە و بە کوردی قسەیان
کردووە، هەروها بڕیارە سەردانى هەرێمى کوردستانیش بکات و لەهەولێر لەگەڵ بەرپرسانى
حکومى کۆببێتەوە.