سەرۆک وەزیزانی عێراق لەبارەی لێکۆڵینەوەکانیان لە هێرشەکەی ئێوارەی هەینی بۆ سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر زانیاری نوێ دەخاتەڕوو.
شەوی رابردوو محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت کۆبووەوە و لەمیانەی کۆبوونەوەکەدا لەبارەی هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر سودانی رایگەیاند "گەیشتووینەتە ئەو سەرەداوانەی کە بە تێوەگلاوانی هێرشە تاوانکارییەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆرمان دەگەیێنێت، دوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکان تاوانباران دەدرێنە دادگا و ئاشکرا دەکرێن".
ئێوارەی رۆژی هەینی 26ی نیسانی 2024 لەڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە هێرشکرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرۆمۆر لە قەزای چەمچەماڵ لە سنووری پارێزگای سلێمانی، لە ئەنجامی هێرشەکە چوار کرێکار گیانیان لەدەستدا و دووانی دیکەش برینداربوون، هەروەها زیانێکی مادی زۆریشی لێکەوتەوە و کاریگەری لەسەر بەرهەمهێنانی کارەبا کرد و بووە هۆی کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی کارەبای هەرێمی کوردستان.