دوای ئەوەی وەزارەتی پەروەردە بە نوسراوێکی ڕەسمی داوای لە مامۆستایان کرد فۆڕمی هەژماری من پڕبکەنەوە مامۆستایانی ناڕازی سلێمانی دژی بەزۆر دروستکردنی ئەو هەژمارە دوو نوسراویان لەو بارەیەوە وەرگێڕاوەتە سەر زمانی عەرەبی و دەیگەیەننە بەغدا.
دڵشاد میرانی، ئەندام لە دەستەی مامۆستایانی ناڕازی لەو بارەیەوە ڕایگەیاندووە، "حکومەتی هەرێم لەڕێی وەزارەتەکانەوە فشار دەخاتەسەر فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کە (هەژماری من) پڕبکەنەوە، بۆیە ئێمە ئەو دوو بەیاننامەمان کە بۆ پۆلیس و پەروەردە دەریانکردبوو بە تەرجومەکراوی رەوانەی بەغدا کرد، بۆیە بەغدا پێیوایە ئەمە دژی یاساکانە دژی بریارەکانی دادگای فیدراڵیە وە دژی ئەو بریارانەن کە حکومەیی ناوەند دەریکردووە، بۆیە باجی قورسی دەبێت.
ئاشکراشیکرد "بابەتی (هەژماری من) لەلایەن حکومەتی عێراقی بەتەواوی وەلانراوە و کاری پێناکرێت، بەڵام حکومەتی هەرێم دەیەوێت لەرێگەی کات کوشتنەوە دەرچەیەک بۆ ئەم بابەتە بدۆزێتەوە".
ئەمەش لەکاتێکدایە، دوێنێ حکومەتی هەرێمی کوردستان دوو نوسراوی له‌سه‌ر (هه‌ژماری من) ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م په‌روه‌رده‌كان و پۆلیس کردووە، تیایدا داواكاره گشت فه‌رمانبه‌ران پابه‌ندبكرێن به‌كردنه‌وه‌ی هه‌ژماری بانكی له رێی پرۆژه‌ی (هه‌ژماری من)
شوباتی ساڵی رابردوو، حکومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژەی "هەژماری من"ی راگەیاند و هه‌وڵه‌كانی خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت،بۆ ئەوەی لە ڕێگەی ئەو هەژمارەوە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دابەشبکرێت بەڵام تا ئێستا لەلایەن حکومەتی عێراقەوە دان بەو هەژمارەدا نەنراوە و نازانرێت کە کاری پێدەکرێت یاخود نا هاوکات به‌شێك له فه‌رمانبه‌ران و هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان متمانه‌یان به‌و پرۆژه‌یه نییه و ره‌تیده‌كه‌نه‌وه و داوكارن مووچه‌كانیان له بانكه‌كانی حكومه‌تی عێراق "ته‌وتین" بكرێت.
وێنەی ئەو دوو دۆکۆمێنتەی وەرگێڕدراونەتە سەر زمانی عەرەبی و مامۆستایان دەیبەنە بەغدا: