کچێک کە گیرۆدەی نەخۆشییەک بوو کە تەنها ئەو ئەو نەخۆشییەی هەبوو..
ئەو هەرچەندە ئەو نەخۆشییە دەگمەنەی هەبوو، بەڵام شانازی بە ژیانی خۆیەوە دەکرد..
ئارەزووی ئەوەی هەبوو کاری جوانکاری خانمان بکات، بەڵام مەرگ رێگەی نەدا بە ئاواتەکەی بگات..
حەزی دەکرد بەناوبانگ بێ و ڤیدیۆکانی لە تیکتۆک بڵاودەکردەوە و هەزاران بینەری هەبوو، هەموان دەستخۆشیان لێدەکرد و پشتیوانییان دەکرد..
نور سۆران کچێکی خەڵکی شاری هەولێربوو، لە تەمەنی دوو ساڵییەوە توشی نەخۆشییەکی دەگمەن بوو کە نەخۆشیی زوو پیربوون بوو و بە گوتەی باوکی، کچەکەی تاکە کەسە لە عێراق ئەو نەخۆشییەی هەبێ..
نور هەرچەندە حاڵەتێکی تایبەت و دەگمەنی هەبوو بەڵام حەزی لە ژیان بوو، هیچ کاتێك نارەزایی لەودۆخە دەرنەبڕی کە تێیدایە، دایک و باوکیشی وەک پاڵەوان لە پشتی بوون.
نور دەیویست بەناوبانگ بێت و خەڵک خۆشیان بوێ، ڤیدیۆکانی لە تیکتۆک بڵاودەکردەوە و هەزاران بینەری هەبوو، هەموان خۆشیان دەویست، خولیای ئەوەی هەبوو کاری جوانکاری خانمان یان پێشکەشکاری بکات، بەڵام ئەو خەونەی هەرگیز بەدینەهات و نەیتوان بەو ئاواتەی بگات..
چەند مانگێک لەمەوبەر دایکی نور کۆچی دواییکرد و لەسەر گۆڕەکەی بەکوڵ بۆی دەگریا، لەگەڵ بڵاوبوونەوەی دیمەنی گریانی نور هەموان بۆی بێتاقەت بوون.
نور لای باوکی و زڕ دایکی دەژیا خۆی دەیوت بەڵام قەت پێی ناڵێم زڕ دایک چونکە لە دایکێک زیاتر بوە بۆم زۆریشم خۆشدەوێت، دواجار نوور خۆیشی لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا ماڵئاوایی لە ژیانکرد و نەیتوانی بە خەون و ئاواتەکانی بگات، هەر ئەوەندە هەواڵی مردنەکەی بڵاوبووەوە، ئیدی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان یە پارچە بوون بە وێنەکانی نور و هەمووانی بێتاقەتکرد و مردنەکەی ناخی هەموانی هەژاند..