ئەو هێڵە سپیانەی لە ئاسماندا دەبینرێن ژەهراوین و هەورەکان دەزن؟

ڕاپۆرت

12 كانون الأول 2024

282جار خوێندراوەتەوە

ماوەی دوو ڕۆژە دەرکەوتنی کۆمەڵێک هێڵی بازنەیی و ڕێکی سپی لە ئاسماندا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەرای ناوەتەوە، دەنگۆی ئەوە بڵاوکراوەتەوە کە ئەو دیاردەیە بۆ ئەوەیە کە هەورە باراناوییەکانی کوردستان بدزرێت و هەروەها ئەوە ژەهرێکە دەخرێتە ئاسمانەوە و مادەی کیمیاییە و خەڵک دواتر توشی شێرپەنجە دەکات.
کەڤەر بەدواداچوونی کرد وپەیوەندی کرد بە سەرۆکی رێکخراوی فەلەکناسانی کوردستان ئەژی چەتۆوە ئەو بە کەڤەری ڕاگەیاند، ئەو دیاردەیە پێی دەوترێت کۆنترێڵ، لە ئەنجامی هەڵمی فڕۆکە جا فڕۆکەی بازرگانی بێت یان سەربازی بێت دروست دەبێت، بە تایبەت کە ئەو چینەی ئەو فڕۆکانە تێیدا دەفڕن هەمیشە ساردن، بە هاوینیش هەر ساردن، بەڵام ئەوەی کە زیاتر وادەکات دەربکەوێت لەم وەرزانەدا ڕێژەی شێ زۆرە و ئەوەش وادەکات بە خێرایی ئەو هەڵمە چڕببێتەوە و ڕێڕەوێکی هەڵمی
ئەژی چەتۆ، لەلێدوانەکەیدا بۆ کەڤەر وتیشی ئەوەی دەوترێت هەورەکان دەدزرێن بەم ڕێگەیە ڕاست نین و ڕاستە لە هەڵمەکەدا مادەی کیمیایی هەر هەیە، بەڵام ئەو مادە ژەهراوییە نییە کە مەترسی بێت و ئەم دیاردەیە لە هەموو وڵاتێک کە فڕۆکە تێیدا بفڕێت دەبینرێت و شتێک نییە کە مەترسی بێت.
هەرچی بێت ئەوەی لە هەرێم دەبینرێت نە دزینی هەورە نە بڵاوکردنەوەی ژەهر، بەڵکو ئاماژەی زۆری هەبوونی فڕۆکەیە لە ئاسمانی هەرێمدا کە زۆرێکی فڕۆکەی چاودێری و هەواڵگرین و لە پڕ بۆردومان دەکەن و گیانی هاوڵاتیانی ئەم هەرێمە دەبەن