پۆلیسی هەولێر ئاشکرایکرد کە دایک و کچێک بە دەستی کوڕی ماڵەکە کوژراون و هیچ ڕوونکردنەوەیەک لەسەر هۆکاری گیانلەدەستدانیان ئاشکرا نەکرابوو.
بەڵام دوای دوو ڕۆژ مام شەهاب فەتاح، کە هاوسەری ئەو ژنەو باوکی یەکێک لە کوژراوەکان و باوکی بکوژەکەشە بە ڕوونکردنەوەیەک هەمووشتێکی ئاشکرا کرد.
ئەو لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەڵێت، لە ڕووداوێکی نەخوازراو و كارەساتباردا، لە شارۆچكەی شەقڵاوە و لە ماڵەكەی خۆمدا، ڕووداێكی تەقەکردن ڕوویدا، زۆر بەداخەوە خاتوو (عیسمەت حاجی حەمید) هاژینم و مامۆستا (ژیان شەهاب) كچم گیانیان سپارد. هەرچەندە لەدەستدانی دوو لە خۆشەویستان و ئازیزانم بۆ من ئاسان نییە، ژانێكی قورس و كارەساتێكی جەرگبڕە. دڵنیام ئێمە یەكەم كەس نین و دواین كەسیش نابین كە خوای گەورە بە خەم و كەسەر بەسەری كردینەوە و بەو بەشە ڕازین كە خودا لە چارەنووسمان دەینووسێتەوە.
ئەو چیرۆکی ڕووداوەکە دەگێڕێتەوە و دەڵێت
لە ساتی ڕووداوە نەخوازراوەكەدا من لە ماڵی خۆم بووم، ڕۆژگاری كوڕم كە تەنها تەمەنی شانزە ساڵانە و بە نەزانیی و نەشارەزاییەوە، دەستكاری چەكی كرد و گوللەی لە دەست دەرچوو، بەداخەوە چەكەكەش لەسەر سرییە (گوللەپژێن) بووە، بۆیە لە ئەنجامدا گوللە بەر هەردوو خۆشەویستانم كچ و هاوژینەكەم كەوت. من لەو كاتەدا نەمدەتوانی بەتەنیا فریای هەردووكیان بكەوم و ڕۆژگاریش لە تاو ئەو ڕووداوەی لە دەستی قەومابوو، بە تەواوی شێوابوو و هۆشی لە دەستدا بوو، ترسی ئەوەم لی نێشت بوو، ئەویش شتێك بەسەر خۆی بێنێت، بۆیە بە ڕاكردن چوومە دەرەوە داوای هاوكاریم لە دراوسیكانم كرد. هەرچەندە گێڕانەوەی ئەم ڕووداوە بۆ من ئاسان نییە و زیاتر بیرینم دەكوڵێنیتەوە و ئازارم دەدات. بەڵام ئەمە ڕاستی ئەو ڕووداوەبووە، دڵگرانم هەندێك كەس لە خۆیانەوە بانگەشە و درۆی ناڕاست بڵاو دەكاتەوە گوایە بەشەڕهاتوون و یاخود كێشەیەكمان هەبووبێت. لە كاتێكدا هەموومان زۆر بە دڵخۆشییەوە خوانی ئێوارەمان بەیەكەوە خوارد و هەرگیز نەماندەزانی تووشی ئەم ڕووداوە ناخۆشە دەبین. بۆیە لەبەردەم خودادا لەسەر ڕەفتار و گوفتارەكانمان بەرپرسیار دەبین.
مام شەهاب فەتاح دەڵێت من سێ جار ماڵم وێران بوو، پەلە مەکەن لە بڕیاردان تا یاسا ڕێڕەوی خۆی دەگرێت و هەموو ڕاستییەکانتان بۆ ئاشکرا دەبێت و دەشڵێت هەرچەندە ئێستا من دەگەڕێمەوە سەر ماڵێكی وێران كە چرا و ڕووناكیی بە بێ كچ و ژنەكەم كوژاوەتەوە، دووهیندەی دیكەش خەمی ڕۆژگاری كوڕەمە، كە بەبێ ویست و ئیڕادەیی خۆیەوە ڕووداوەكەی لەدەست دەرچووە و خۆشی لەگەڵمان هاتە