ئەم دکتۆرە شۆخە نەیهێشت دەستدرێژی سێکسی بکرێتە سەری و کوژرا

ڕاپۆرت

1 كانون الأول 2024

339جار خوێندراوەتەوە

کەڤەر میدیا-

مامۆستای زانکۆ بوو کەچی مامۆستایەکی زانکۆی تر کوشتی
لە شوێنێکی دوورەدەستدا پێکەوە دەچنە دەرەوە، بەڵام دەبێتە دەمەبۆڵەیان و دەکوژرێت

دکتۆر سارا عەبوود مامۆستای زانکۆی بەسڕە بوو، پەیوەندی خێزانی لەگەڵ دکتۆر دورغام تەمیمی هەبوو، کە ژن برای پارێزگاری بەسڕەیە و پێکەوە چوونەتە دەرەوە، بەڵام لە پڕ دکتۆر دورغام تەمیمی دەمانچەکەی دەردەکات و دکتۆرە شۆخەکە دەکوژێت.
هێشتا بە فەرمی هۆکاری کوشتنەکە ئاشکرا نەکراوە، بەڵام دەوترێت دکتۆر سارا ڕازی نەبووە کە سێکس لەگەڵ ئەو مامۆستایەی هاوکاری بکات و ئەویش کوشتوویەتی.
تا ئێستا بە وردی نازانرێت دکتۆر دورغام، سارای فڕاندووە یان خۆی چووە، بەڵام زۆر بە خوێن ساردی لە ناوچەیەکی دوورەدەست دوای موناقەشەیەکی توند دەیکوژێت.
تەنانەت دوای کوشتنیشی لە مۆبایلەکەی ئەوەوە نامەیەکی بۆ خوشکەکەی سارا ناردووە و وتویەتی کە پەیوەندیم لەگەڵ دکتۆرێک هەیە، ئەمەش بۆ ئەوە بووە گومان لای خێزانەکەی دروست بکات و تا باوکی دکتۆر سارا کچەکەی بە کاری بەدڕەوشتی تۆمەتبار بکات، بەڵام باوکی دکتۆرە سارا هەمیشە دەڵێت کچەکەی هیچ پەیوەندییەکی نا شەرعی نەبووە.
ئەسعەد ئەلعیدانی پارێزگاری بەسرە لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا ڕایگەیاند، تاوانبارەکە خاڵی منداڵەکانیەتی بەڵام ئەوە کاریگەری لەسەر لێکۆڵینەوەکان نابێت و جەختیکردەوە دوای ١٢ کاتژمێر لە تاوانەکە دەستگیرکراوە.
سارا یەکێک بووە لەو مامۆستایانەی زۆر کاری خۆبەخشی کردوە و لە بەسرە زۆر ناسراو بووە و تەنانەت زۆر خۆشەویست بووە لەلایەن خوێندکارەکانیەوە.
عێراق لە ڕووی تاوانەوە تا دێت دەچێتە پلە مەترسیدارەکانەوە و لە ئاستی وڵاتانی عەرەبی لە ڕووی ڕێژەی تاوانەوە هەشتەمە و لە ئاستی دنیاشدا ٨٠هەمین وڵاتە کە زیاترین تاوانی تێدا دەکرێت.
ئەو مامۆستایە بەردەوام بە جلی پۆشتەوە دەرکەوتوە، بەڵام دواجار مامۆستایەکی زانکۆ دەیباتە دەرەوەی شار و دەیکوژێت.