نهێنییەکی مەترسیدار لە هەرێمی کوردستان ئاشکرادەبێت

ڕاپۆرت

23 تشرين الأول 2024

70جار خوێندراوەتەوە

مادەی هۆشبەر بووەتە مەترسییەکی گەورە لە هەرێمی کوردستان و هەڕەشە لە خێزانەکان دەکات..
ئاڵودەبووان سەرجەم سنوورەکان دەبەزێنن ئەوەی کە نەکراوە دەیکەن..
تادێت بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر لە هەرێمی کوردستان زیاد دەکات ودەبێتە هەڕەشەیەکی جددی بۆ سەر کۆمەڵگەی کوردی..
دادوەر عەتا عوسمان لە بەرنامەیەکدا پەردە لەسەر چەند نهێنییەک هەڵدەداتەوە و دەڵێت: زۆربەی بەکارهێنەرانی ماددەی هۆشبەر لە هەرێمی کوردستان گەنجن و تەمەنیان لەنێوان بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر ١٥ بۆ ٣٥ ساڵیدایەوە بەکارهێنەر هەبووە تەعدای لە باوکی کردووە و یان لێیداوە یان لە دایکی داوە یاخود لە منداڵی دیکەی داوە، هەر ئەوەندەش نا تەنانەت باوک هەبووە کە بەکارهینەر و ئاڵودەی ماددەی هۆشبەر بووە، دەستدرێژی کوردووەتەسەر کچی خۆی و زینای لەگەڵ کردووە.

ئەو دادوەرە ئاشکرایدەکات لە ٩٠٪ ی تاوانەکان بەهۆی مادەی هۆشبەرەیەوە و ئەو رووداوی کوشتنانەی روودەدەن بەشێکی زۆری پەیوەندی بە بەکارهێنانی مادەی هۆشبەرەوە هەیە..
بە گوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە سەرەتای ساڵی 2018 تا 1ى ئابی ئەمساڵ، زیاتر لە 11 هەزار و 145 تۆمەتباری ماددە هۆشبەرەکان دەستگیر کراون کە دوو هەزار و 857ـیان بازرگان بوون، لەو ژمارەیە پێنج هەزار و 596ـیان سزا دراون.
بە گوێرەی هەمان ئامار، لە ماوەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دەست بە سەر دوو ملیۆن و 407 هەزار و 914 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر و 113 هەزار و 311 حەبی هۆشبەردا گیراوە.

ئەو جۆرە ماددە هۆشبەرانەی دەستیان بەسەردا گیراوە بریتین لە: کریستال، تلیاک، حشیش، هیرۆیین، ماریجوانا، جامایکا و کۆکایین. هەروەها جۆری ئەو حەبە هۆشبەرانەی دەستیان بەسەردا گیراوە، بریتین لە: ترامادۆل، تریفین، سۆدافید، سۆمادریل، دیازپام، کلونازپام، میاتدۆن، بی توو، ئێکس، کاپتاگۆن و لکزس.

ئێستا مادەی هۆشبەر مەترسییەکی گەورەیە لەسەر کۆمەڵگەی کوردی و ئەگەر بەری پێنەگیرێت، ئەوا دوور نییە کارەساتی گەورە رووبدات و لە داهاتوودا ببێتە دەردێکی کوشندەی بێ چارەسەر و کۆمەڵگای کوردی بەدەستییەوە بناڵێنێت..