گەورەترین تەڵە لە خەڵاتی باڵۆندۆر بۆ ڕیاڵ چێنرا

ڕاپۆرت

29 تشرين الأول 2024

694جار خوێندراوەتەوە
دووژمنە سەرسەختەکەی چۆن ڕیاڵ مەدریدی لە ئیحراجییەکی گەورە ڕزگار کرد؟

چۆن ڕیاڵ نەکەوتە چاڵە گەورەکەوە؟

یەکشەممە ڕۆژێکی مێژوویی جیاواز بوو لە دنیای تۆپی پێدا، ململانێکان لاکێشە سەوزەکەی جێهێشتوو گەیشتە قۆناغی تۆڵەکردنەوە.

یانەی ریال مەدرید لەلایەن رێکخەرانی بالۆندۆرەوە ئاگادارکرانەوە کە خەڵاتەکە بۆ ڤینیسیۆسە، ئامانجەکە ئەوە بوو ریال مەدرید بانگهێشتی نێو هۆڵی بەڕێوەچوونی مەراسیمەکە بکەن و لە کۆتاییدا تووشی ئیحراجی و شۆکیان بکەن.

ریال مەدرید بێئاگا لە تەڵەکەی بۆیدانراوە، زۆر دڵخۆش دەبن و ئامادەکاریی دەکەن بۆ رۆژی دواتر تاوەکو بەرەو پاریس بە فڕۆکە گەشت بکەن، ڤینی ٢٠هاوڕێی خۆی بۆ مەراسیمەکە دەعوەت دەکات.

دووژمنێکی سەرسەختی ڕیاڵ مەدرید هەیە، پیاوێک کە لە یاریگادا چەندین جار ڕیاڵ مەدریدی تێکشکاندووە، کەچی لەو چرکە ساتە هەستیارەدا ڕیاڵ ڕزگار دەکات، ئەو پیاوە پیپ گواردیۆلایە.
کاراکتەری پشت پلانەکەی شەوی خەڵاتی باڵۆندۆر شێڤرینی سەرۆکی یۆفا بووە و ویستوویەتی بە بەرچاوی جیهانەوە فلۆرینتینۆ پێرێز بشکێنێت.

شەڕی یوفا و پێرێز مێژوویەکی درێژی هەیە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ساتەی پێرێز ویستی هەموو شت لە دەستی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا دەربهێنێت و سوپەر لیگ ئەنجام بدات، بەڵام هەڕەشەکانی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا و باوەڵەکەی ناسر خلێفی سەرۆکی پاریس سانجێرمان لە کۆتایدا شکستی بە پڕۆژە گەورەکەی سەرۆکی ڕیاڵ مەدرید هێنا، لەو کاتەوە فلۆرەنتینۆ پێرێز کە دیارترین سەرۆکی یانەی جیهانە کەوتووەتە بەر نەفرەتی یوفا.

هەموو چاوەکان ئەم جارە لەسەر ئەوەبوون ڤینیسیۆس جۆنیۆر خەڵاتەکە ببات، بەڵام ئەوەی پێشبینی نەدەکرا ڕوویدا، کەمێک بەر لە گەشتەکەی ڕیاڵ مەدرید، زانیاری دەگات بە گواردیۆلا کە رێکخەرانی بالۆندۆر بە ریالیان گوتووە خەڵاتەکە بۆ ڤینییە، کاتێک گواردیۆلا دەزانێت ئەمە یارییەکی ئیستیڤزازییە، بۆ ئەوەی لە رێگەی پاداشتکردنی مان سیتییەوە شکۆی ریال بشکێنن، یارییەکەیان لەبەرژەوەندی ریال لێ تێکدەدات و خێرا بەرپرسانی ریال لە راستییەکان ئاگادار دەکاتەوە و پێیان دەڵێت، راستیان لەگەڵ نەکردوون، چونکە خەڵاتەکە بۆ رۆدرییە، بەمەش ریال لە تەڵەی ئیهانەکردنی فرانس فوتبۆڵ و یۆفا رزگاری دەبێت
گواردیۆلا بەمەوە ناوەستێت هۆشداری بە ڕۆدری دەدات بەرپرسانە مامەڵە بکات و نەبێتە بەشێک لەو شەڕەی کە دژی ڕیاڵ دەکرێت.

بەم شێوەیە ئەو گواردیۆلایەی چەندین ساڵە میدیای ڕیاڵ مەدرید کار لەسەر ناشرینکردنی دەکەن، نەیهێشت شکۆی ڕیاڵ مەدرید بشکێنرێت و ڕیاڵی ڕزگارکرد، دەشوترێت ئەنجامی هەڵبژاردنەکەی فرانس فتبۆڵ وەک ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی هەرێم دیزاینکراو بووە.