ئەشکەنجە سەیر و ترسناکەکانی زیندانەکانی بەشار ئەسەد چی بوون؟
پیسایی خۆت بخۆرەوە
یان خۆت بکوژە یان کەسوکارت
وەک سەگ بووەڕە و وەک کەر بزەڕێنە و وەک پشیلە بمیاوێنە
لە زستانی سارددا بە ڕووتی هەڵواسین لەبەر باران
بەسەر دەرزیدا بڕۆ
ئەمە جگە لەوەی بەزۆر سێکسیان لەگەڵ دەکردیت
ئەمە بەشێکی کەمی ئەو سزایانەیە کە دەکرا ڕووبەڕووت بێتەوە کاتێک لە زیندانەکانی بەشار ئەسەددا زیندانی بوویتایە، بەڵام کاتێکیش لە سێدارەیان دەدایت تەرمەکەیان بە فڕن دەسوتاند تا ئاسەوارت نەمێنێت.
لە زیندانی ئەلزەمەر، پیاوێک هەبووە کە سەرۆکی زیندانەکە بووە و خۆی بە هیتلەر ناوبردووە، هیتله‌ر حه‌زی له ئه‌نجامدانی نمایشی كات به‌سه‌ربردن بو له‌سه‌ر حیسابی زیندانییه‌كان له زیندانی ئهلمهزه، له‌وێ میوانی ده‌هێنا بۆ نانخواردن و له‌و ماوه‌یه‌دا زیندانییه‌كانی ژێر ده‌ستی خۆی ناچار ده‌كرد وه‌ك سه‌گ، كه‌ر، پشیله، یان ئاژه‌ڵێكی دیكه ڕه‌فتار بكه‌ن .
ئه‌وانه‌ی نه‌یانتوانی به‌شداری لاسایی ئاژه‌ڵه‌كان بكه‌نه‌وه، لێیان ده‌درا "سه‌گه‌كه ده‌بو بوهڕێت، پشیله‌كه‌ش ده‌بو میاو میاو بكات" هیتله‌ر هه‌وڵی به‌رده‌وامیان پێبدات و ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌بو لاسایی سه‌گ بكاته‌وه، پێویست بو هه‌مان كاردانه‌وه‌ی سه‌گێكی بۆ ئاماژه‌كانی هیتله‌ر هه‌بێت.
تا ئێستا ٧٢ جۆر ئەشکەنجە لە زیندانەکانی بەشار ئەسەددا ئاشکرا بوون، لە کاتێکدا تەنها دوو ڕۆژە زیندانەکان شکێنراوە و شتی زۆر ماوە کە ئاشکرا ببێت، کە ئەسەد چی بەسەر گەلەکەیدا هێناوە.
مه‌ریه‌م خه‌لیفه ژنێکی زیندانی بوو دانبەوەدا دەنێت چەندین جار سێکسی لەگەڵ کراوە و دەڵێت "له نیوه‌ی شه‌ودا، كچه جوانه‌كانیان ده‌برده لای عه‌قید سلێمان جومعه، به‌رپرسی لقی 320ی ئاسایشی ده‌وڵه‌تی سوریا له حه‌ما، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستدرێژی بكه‌نه سه‌ریان له ژورێكی نوستنی ته‌نیشت ئۆفیسه‌كه‌ی كه به وێنه‌ی ئه‌سه‌د رازابۆوه".
لەدوای کرانەوەی زیندانەکان دیمەنەکان زۆر ناخهەژێن بوون، ئەو نوسینانەی لەسەر دیوارەکانی زیندان هەڵکۆڵدرابوون، یەکێک نوسیویەتی دایکە، تۆ بەردەوام پێت دەوتم گرنگی بەخۆم بدەم بەڵام من خۆم بیرچۆتەوە دایکە زۆر بیرت دەکەم.