منداڵێک لە سلێمانییەوە دەیەوێت ببێتە جیهانی.

ڕاپۆرت

7 أيلول 2024

50جار خوێندراوەتەوە
خەونی گەورەی هەیە و دەیەوێت بەناوبانگ بێت و لە جیهاندا دەنگ بداتەوە..
شوان رزگار، منداڵێکی تەمەن 9 ساڵی شاری سلێمانییە و ژەنیاری دوو ئامێری میوزیکییە و بە توانا و شارەزاییەکەی هەمووانی سەرسام کردووە..

لە سلێمانی کۆنسێرتی ئۆرکێسترای سیمفۆنی بەڕێوەچوو، ئەوەی کە زۆر لەو کۆنسێرتە دەنگی دایەوە بەشداریکردنی شوانی تەمەن 9 ساڵان بوو لەپاڵ ئەو هەموو هونەرمەند و موزیک ژەنە گەورە و بە ئەزموونانەدا..
شوان رزگار ژەنیاری کەمان و پیانۆیە و هەرچەندە تەمەنی کەمە و هێشتا ٩ ساڵە، بەڵام تواناکانی زۆر لەخۆی گەورەترن و دەڵێت دەمەوێت بەناوبانگ بم و ببمە موزیکژەنێکی بەناوبانگ..

دەرکەتنی ئەو منداڵە لەپاڵ ژمارەیەک ژەنیاری بەناوبانگ لە کۆنسێرتی ئۆرکێسترای سیمفۆنی لە سلێمانی هەر زوو دەنگی دایەوە هەمووان سەرسامی تواناکەی بوون و کاتێکیش ڤیدیۆکەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەوە، هەزارن دەستخۆشی و ستایش کرا و بە ماوەیەکی کەم بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەوە.

شوان جیا لەوەی بەو تەمەنە کەمەوە ژەنیارێکی بە توانایە، قسەزان و رووخۆش و ژیرە، هەرکاتێک دەدوێت حەز دەکەین گوێی بۆ بگریت..

ئێستا ئەو منداڵە لە سلێمانییەوە بەرەو جیهانیی بوون هەنگاو دەنێت پێدەچێت ببێتە یەکێک لە دیارترین موزیکژەنەکان لە جیهاندا..