سەرۆکە سەیرەکەی کۆریای باکور دیسان جیهانی هەژاند

ڕاپۆرت

9 أيلول 2024

57جار خوێندراوەتەوە

لافاو کۆریای باکوری گرتەوە، بەڵام ئەمە بە گوێی سەرۆکی وڵاتدا ناچێت، ئەو دەیەوێت کەمتەرخەمی نەبێت هەر بۆیە ٣٠ بەرپرسی وڵاتەکەی لە سێدارەدا و دەڵێت ئامادەکاری تەواویان نەکردووە.

فۆکس نیوزی ئەمەریکی لە زاری میدیاکانی کۆریای باشورەوە بڵاویکردوەتەوە کیم جۆنگ ئون، رێبەرى کۆریاى باکور بەهۆی دروستبونی لافاو لە وڵاتەکەیدا کە بوە هۆی گیانلەدەستدانی ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتیی وڵاتەکەی، 30 بەرپرسی وڵاتەکەی لەسێدارە داوە.
بەهانەی لە سێدارەدانی ئەو بەرپرسانە ئەوەبوە، لە هاویندا نەیانتوانیوە ئامادەکاری باش بکەن و رێگریی لە لافاو و بومەلەرزە بکەن، کە ئەمساڵ بەهۆیانەوە نزیکەی چوار هەزار ماڵ ئاو بردنى و زیان بەر هەزاران هێکتار زەوى کشتوکاڵیی کەوت.

هەرچەندە کیم جۆنگ ئون هەندێک چاکسازی لە بواری ئابووری و کشتوکاڵ جێبەجێکرد، بەڵام پێشێلکارییەکانی بەرامبەر مافەکانی مرۆڤ و سەرکوتکردنی دڕندانەی ئۆپۆزسیۆن لەژێر فەرمانڕەوایی کیم جۆنگ ئوندا هێشتا بەردەوامە.

هەروەها بە ئەنجامدانی هەندێک کار و دەرکردنی بڕیاری سەیر بەرامبەر بە گەلەکەی خۆی ناوبانگی دەرکردووە بە گەنجە دیکتاتۆرەکە.

چوار کاری ترسناک کە کیم جۆنگ ئون بەرامبەر گەلەکەی ئەنجامی داوە
-تەقەکردن لە خەڵکی خۆی بە چەکی دژە فڕۆکە.
-دەرکردنی فەرمانی تەقەکردن بۆ کوشتنی خەڵک بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی کۆڤید – ١٩.
-کوشتن بە چەکی ئاگر.
-لابردنی برۆی خوێندکارە کچەکان و بەکارهێنانیان وەک کۆیلەی سێکس.
هەرچی بێت ئەو کاتێک لافاوێک ڕوودەدات لێپرسینەوە لە بەرپرسانی وڵاتەکەی دەکات، بەڵام لە هەرێم لافاو ڕوودەدات و منداڵ و گەنجانی وڵات دەخنکێن و کەسیش لە گوڵ کاڵتریان پێ ناڵێت.