ئەو هونەرمەندەی وازی لە گۆرانی وتن هێنا هەموو نەخۆشییەکانی چارەسەربوو..

ڕاپۆرت

9 أيلول 2024

64جار خوێندراوەتەوە

ئەدهەم نابلسی یەکێک بوو لە گۆرانیبێژە دیارەکانی ئوردن و ڤیدیۆ کلیپەکانی ملیۆنان بینەری هەبوو، بەهۆی دەنگە خۆشەکەیەوە هەوادارێکی زۆری لەخۆی کۆکردبووەوە، بەڵام دواجار بڕیارێکی قورسیدا و کۆتایی بە دونیای هونەر و گۆرانی هێنا.

ئەدهەم نابلسی دەڵێت: من خاوەنی زۆرترین هەواداری کچ بووم و گۆرانییەکانم ملیۆنان بینەری هەبوو، بەڵام هەمیشە هەستم بەتەنیایی دەکرد و توشی چەندین نەخۆشی دەروونی هاتم و زۆربەی پارەکانم بۆ دکتۆرەکان بوو.

ئەو هونەرمەندە ئوردنییە دەڵێت: لە سۆشیال میدیا کۆمێنتێکی بۆ چووە و پێیان وتووە خۆزگە ژیانی خۆم ببەخشیایە، ئەو کۆمێنتە زۆر کاریگەریی لەسەرم هەبووە تا گەیشتمە ئەو بڕیارەی بۆ هەمیشە واز لە گۆرانی وتن و مۆسیقا بهێنم..

ئەو لەدوای وازهێنانی لە گۆرانی وتن ژیانی خۆی بۆ خوادپەرستی و خزمەتی ئیسلام و قورئان خوێندن تەرخانکردووە و لە پێگەکانی خۆی هەڵمەتی هاوکاریکردنی کەسانی هەژار رادەگەیەنێت و دەیەوێت هاوکاری خەڵکی هەژار و کەمدەرامەت بکات.

ئەدهەم نابلسی لە دوای وازهێنانی لە گۆرانی وتن پێی وایە لە لە باشترین دۆخدایە و لەرووی دەرونییەوە زۆر ئاسودەیە و دەڵێت: کاتێک وازم لەگۆرانی هێنا ئاسودەیم لەنوێژدا دۆزییەوەو گۆرانییەکانیشم لەیوتوب سڕیەوە و زۆربەی نەخۆشیەکانم چارەسەربوو، ئێستاش یوتوبەکەم بۆ خوێندنی قورئان تەرخانکردوە