د. یونس ڕاوی، شارەزای فیکری ئیسلامی دەڵێت نابێت نوێژ بە عەرەبی بکرێت، ئەمەش نوێترین فەتوای ئەو پیاوەیە کە هەمیشە لێدوانەکانی هەرا دەنێنەوە.
د. یونس ڕاوی دەڵێت تۆ كورديت، پەروەردگار تۆی بە كورد ئافراندووە، لةكاتێكدا دەیتوانی بەقوڕەیشی دروستت بكات، بەڵام خودا ويستى تۆ كورد زمان بيت، هەر بۆیە خودا لەتۆی دەوێت بەكوردى نوێژی بۆ بكەی، ئەگەر بەكوردی نوێژی بۆ نەكەیت، نوێژەكەت لێوەرناگرێت.
ئەو بۆ بۆچوونەکەی خۆی ئایەتی قورئانی پیرۆ دەهێنێتەوە دەڵێت قورئان دەفەرموێ:
یا ئەیوهەل لەزینە ئامەنو لاتەقرەبو صەڵاتە وەئەنتوم سوککارا حەتا تەعلەموو ماتقولون.
(يا ايها الذين آمنوا لا تقربوا الصلاة وأنتم سكارى حتى تعلموا ماتقولون...).
واتە: ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە نزيكى نوێژ مەبن كاتێ مەستن تاوەكو بزانن چیدەڵێن.
د. یونس ڕاوی لە فەتواکەیدا دەڵێت كەواتە: مەرجی درووستى نوێژ لة قورئان، دەبێ تؤ لە نوێژەكەت بزانى چی دەڵێیت. هەر بۆیە واجبە نوێژ بە كوردى بكەی، جا ئەوانەی بەردەوام پێتدەڵێن: نةخێر جائیزنیە نوێژ بەكوردى بكەیت، بەڵكو واجبە بە عەرەبی بيكەیی، بزانە ئةوانە عەرەب پەرستن نەك خواپەرست، ئەوەیش بزانە خودا بەتەنها عەرەبی نازانێت، بەڵكو خودا كورديش دةزانێت.
دوێنێ قسەیەکی مامۆستا جاسم کەلاری مامۆستای ئاینی هەرای نایەوە کاتێک وتی لە ناو گۆڕدا بە کوردی وەڵامی قەبر بە فریشتەکان دەدەم و ئەگەر تێشینەگەیشتن لای خودا شکات دەکەم و دەڵێم بۆچی بە کوردت دروست کردووم.
دوای ئەوەی قسەکانیشی کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە ڕایگەیاند نەک لە ناو گۆڕ لە بە هەشتیش بە کوردی قسە دەکەم و ناڵێم وامزانی ڕادیۆیە.