ناوی محەمەد وڵاتانی ئەوروپا داگیردەکات..

ڕاپۆرت

15 أيلول 2024

68جار خوێندراوەتەوە

ئێستا ناوی محەمەد لە جیهاندا دەدروشێتەوە..
دواى زیاتر لە 1500 ساڵ ناوى محەمەد هەر زیندووە و نزیکەی ١٥٠ ملیۆن کەس لەجیهاندا ناویان  محەمەدە..

تادێت ناوی محەمەد لەناو وڵاتانی ئەوروپی زیاد دەبێت و لەریزبەندی پێشەوەی ناوەکانی منداڵی تازە لەدایکبوون..
بەگوێرەی ئەو ئامارانەی ماڵپەرە جیهانییەکان بڵاویدەکەنەوە، لە وڵاتانی ئەڵمانیا و بەریتانیا و وێڵز و چەندنین وڵاتی دیکەی ئەوروپی ناوی محەمەد وەکو زۆرترین ناوی بەکارھێنراو بۆ منداڵانی تازە لەدایبکووی کوڕ لەریزبەندی پێشەوەن.
بڵاوبوونەوەی ناوی محەمەد تەنها لە ئەوروپا نییە، بەڵکو ئەمریکاش وەک یەکێک لە وڵاتەگەورەکانی جیهان بەردەوام ناوی محەمەد زیاد دەکات و لە گەشەسەندنی بەردەوام دایە و ئایینی پیرۆزی ئیسلامیش لەو وڵاتە لە گەشەی خێردایە، تەنانەت چەند مناگێک لەمەوبەر كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر لەلاپەڕەی فەرمی خۆی بڵاویكردەوە کە ئایینی ئیسلام لە گەشەسەندندا خێراترین ئایینە لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و ژمارەی موسڵمانان لە ئەمریكا زیاترە لە 3 ملیۆن و 500 هەزار كەسە.

ئامارەکان باس لەوەدەکەن کە ناوی محەمەد بەربڵاوترین ناوە لە جیهاندا و نزیکەی  ١٥٠ ملیۆن کەس ناویان محەمەدە و بەردەوام ئەو ژمارەیەش زیاددەکات.
ئێستا دواى زیاتر لە 1500 ساڵ ناوى محەمەد پێغەمبەرى ئیسلام نەک هەر بە زیندوویی ماوەتەوە، بەڵکو ناوەکەى هەر دەدرەوشێتەوە و ئێستا لەسەر ئاستى جیهان ناوى محەمەد لە پلەى یەکەمدایە و وڵاتانی دونیای تەنیوە. ئەمەش بەڵێنی خودای گەورەیە و دینەکەی لە هەموو روویەکەوە سەردەخات، هەرچەند لێی بدرێت و هەوڵی کەمکردنەوەی بدرێت، بەڵام ئیسلام هەر سەردەکەوێت..