چیرۆکى ئەو دوو کەشتیوانەى لە بۆشایى ئاسمان گیریان خواردووە چۆن ڕۆژەکانیان بەسەر دەبەن؟

ڕاپۆرت

17 أيلول 2024

90جار خوێندراوەتەوە
چیرۆکى ئەو دوو کەشتیوانەى لە بۆشایى ئاسمان گیریان خواردووە
چۆن ڕۆژەکانیان بەسەر دەبەن؟ 

بڕیار بوو هەشت رۆژ بمێننەوە، بەڵام ئێستا دەبێت تاوەکو مانگى دوو 2025 بمێننەوە، ئەو خواردنەى پێیانە کەمە، دۆخەکەیان مەترسیدارە و بە سەرکێشییەکە دڵخۆشن، بڕیاریشیانداوە هەر لە ئاسمانەوە بەشدارى هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى ئەمریکا بکەن.
 
لە کاتێکدا وێستگەی بۆشایی ئاسمان، بە خێرایی 17 هەزار و 500 میل لەکاتژمێرێکدا لەهەر 93 خولەکێکدا بە دەوری زەویدا دەسوڕێتەوە، هەردوو کەشتیوان سونیتا ویلیامز و باری بوچ ویلمۆر تووشی ئاڵنگارییەکىچاوەڕواننەکراو بوون دوای ئەوەی کەشتیەکەیان پەکیکەوت.
 
پلانی سەرەتایی ئەوە بوو کە گەشتەکە هەشت ڕۆژ بخایەنێت، بەڵام بەهۆیکێشەى تەکنیکییەوە ناچارن بەلایەنی کەمەوە تا مانگی شوباتی ساڵى داهاتوو لە بۆشایی ئاسمان بمێننەوە، چونکە چاوەڕێی گەڕانەوەی کەشتىسپەیس ئێکس دراگۆن دەکەن بۆ ئەوەی بیانگوازنەوە بۆ سەر زەوی.
 
گەشتەکەیان لە پێنجی حوزەیران لە یەکەم گەشتی تیمی فڕۆکەوانی ستارلاینەردەستیپێکرد، بەڵام پێنج لە ئامێرە پاڵنەرەکانی لە کاتی بەرزبوونەوەداتێکشکان.
ئەمەش بووە هۆی گەڕانەوەی کەشتییە ئاسمانییەکە بۆسەر زەوی بەبێسەرنشینەکان. ئێستا، ئەو دوو کەشتیوانە چاوەڕێی گەیشتنى موشەکیسپەیس ئێکس دراگۆن دەکەن بۆ ئەوەی بیانگەڕێنێتەوە بۆ سەر زەوی.
 
لە بۆشایی ئاسمان چۆن دەژین؟
 
خۆگونجاندن لەگەڵ ژیانی بۆشایی ئاسمان ئاسان نییە. وێستگەی نێودەوڵەتى بۆشایی ئاسمان کە بۆ تیمێکی حەوت کەسی دیزاین کراوە، ئێستا میوانداری١٢ کەس دەکات.
کەشتیوانەکان بەدەست چەندین ئاستەنگەوە دەناڵێنن، لەوانە بەکارهێنانیتەوالێت بەهۆى نەبوونى هێزى راکێشانەوە، لەدەستدانی بارستەی ماسولکە وئێسک و مەترسییەکانی تیشکی گەردوونی. هەرچەندە ناسا هەوڵیباشترکردنی بارودۆخەکان دەدات، بەڵام واقیعەکە هێشتا سەختە.
 
سەرەڕای ئەو ئاستەنگە تەکنیکیانەی کە ڕووبەڕوویان بووەوە، ئەو دووکەشتیوانە لە کارکردن لەناو وێستگە نێودەوڵەتییەکەدا بەردەوامن. هەردووکیانڕەزامەندی خۆیان بەئەزموونەکەیان لە بۆشایی ئاسمان دەربڕی.
 
بەپێی ماڵپەڕی NPRی ئەمریکی، فەرماندەی ئەرکەکە بوچ ویلمۆر دەڵێت "ئەوەئاسان نییە، بەڵام ئێمە ئەوە ناکەین چونکە ئاسانە. ڕەنگە لەبەرئەوەی قورسەبیکەین".
سۆنی ویلیامز کە پێشتر لە هێزی دەریایی کاری کردووە، ئاماژەیبەوەشکردووە، بۆ ئەو شتێکی سەرسوڕهێنەر نییە کە خشتەکان دەگۆڕدرێن،چونکە زۆرجار لە ئەرکەکانی هێزی دەریاییدا ئەوە ڕوویداوە.
سەرەڕای دوورکەوتنەوەیان لە زەویەوە، بەڵام ئەو دوو کەشتیوانە ئامادەییخۆیان نیشاندا لە بۆشایى ئاسمانەوە بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا لەمانگی نۆڤەمبەردا بکەن و دەنگبدەن، ئەمەش شتێک کە وەک بابەتی شانازی وئەرکی نیشتمانپەروەرانە وەسفی دەکەن.
ئەو دوو کەشتیوانە ڕۆژەکەیان بە ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی زانستی وپاراستنی وێستگەکە و وەرزشکردن بۆ ماوەی دوو کاتژمێر لە ڕۆژێکدا بۆپاراستنی قەبارەى ماسولکەکانیان بەسەر دەبەن. هەرچەندە خواردنیوشککراوە و پێداویستییە تازەکان سنووردارە، بەڵام بەردەوام بیریان لاى گەڕانەوە بۆ ماڵەوە هەیە.
سونیتا ویلیامز، لە بۆشایی ئاسمان یادی ٥٩ ساڵەی لەدایکبوونی خۆیکردەوە، خێزانەکەشی پەرداخێک کەرەی فستقیان بۆ نارد. سەرەڕایبارودۆخە سەختەکە، بڕیاریداوە بە گەشبینی بمێنێتەوە و چێژ لە ئەزموونەکەوەربگرێت.