لە گوندێکی باکوری کوردستان کچێک بە ناوی نارین گۆران لەلایەن مامییەوە کوژرا، کە هۆکارەکەی ئەوەبوو، دایکی خۆی و مامی لە کاتی ژواندا پێکەوە بینیوە، بەڵام ڕوداوەکە پەردەی لەسەر مەرگی ١٥ منداڵ هەڵماڵیوە.
خوشکێکی نارین لە ساڵی ٢٠١٩دا لە تەمەنی پێنج ساڵیدا مردووە، هۆکارەکەی واباسکراوە کە گوایە لە پەیژە کەوتووەتە خوارەوە.
ئەمە جگە لەوەی دوو منداڵ کە تەمەنیان یەک ساڵ بووە، لە ماوەی پێنج ڕۆژی دوای بەیەکدا مردوون، ئەوانیش هەر خزمی نارین و منداڵی پوری دایکی نارینن.
سەیر نییە پێتان بڵێین دوو خاڵۆزای دایکی نارین، لە تەمەنی سێ ساڵ و تەمەنی چوار ساڵدا لە یەک ڕۆژدا مردوون.
بانگەشەی ئەوە دەکرێت ساڤاش گوران'ی مامی نارین کە لە تەمەنی 22 ساڵیدا بووە، لە کێڵگەی لۆکە بە چەک تازەلاوێکی تەمەن 15 ساڵەی کوشتووە.
شەش منداڵەکەی دیکە کە لە گوندەکە مردوون، خزمی نزیکی نارین نەبوون.
هێشتا لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی کوشتنی نارین بەردەوامە کە لە 21ی ئاب ون ببوو و دوای 19 ڕۆژ تەرمەکەی لە کەناری چەمی ئەغەرتوتماز دۆزرایەوە.
لە لێکۆڵینەوەی دۆسیەکەدا چەندین کەس دەستگیر کراون و مامێکی نارین بە ناوی سەلیم گوران کە موختاری گوندەکە بووە بە تۆمەتی پلاندانان بۆ کوشتنی نارین زیندانی کراوە و باس لەوە دەکرێت سەلیم بۆیە برازاکەی کوشتووە چونکە بە پەیوەندیی ناشەرعیی نێوان مامی و دایکی زانیووە.
دانپێدانەر نەوزاد بەختیار کە لە لای سەلیم کاری کردووە دانی بەوە دا نا بە هۆی ئەوەی نارین هەستی بە پەیوەندیی سۆزداری سەلیمی مامی و یوکسەلی دایکی کردووە و بینیویەتی، سەلیم نارینی کوشتووە.
نەوزاد بەختیار، ئەو کەسەی لە کەیسی کوشتنی نارین گورانی تەمەن هەشت ساڵاندا دانی بە شاردنەوەی تەرمی ناریندا نا، دوێنێ داوایکردووە جارێکی دیکە گوتەی لێوەربگیرێت و ئاماژەی بەوەکردووە، هەرچییەک دەیزانێت بە درووستی باسی دەکات.
نەوزاد دەڵێت، 21ی ئاب، سالم گوران لەسەر ئەو گردەوە کە ماڵی نارینی لێیە بانگی کردووە و پێکەوە چوونەتە ژوورەوە بۆ نێو ماڵەکە، باس لەوەشدەکات دەرگای سەرجەم ژوورەکان جگە لە یەک ژوور، داخرابوون و نەیزانیوە کێ لەماڵەوەیە.
دەشڵێت، سالم منی بردە یەکێک لە ژوورەکان و جەستەی بێجووڵەی نارین لەسەر زەوییەکە کەوتبوو. کەف لە دەمی هاتبوو
سالم پێیگوتم، نارین من و دایکی بینیوە لەکاتێکدا پێکەوە بووین، بۆیە کوشتوومە، تۆش هاوبەشی لەم تاوانەدا لەگەڵمدا و دەبێت ئەم تەرمە لەناوببەیت.