کونسوڵی کۆریای باشوور پڕۆژەیەکی بۆ گەشەپێدانی ئابووری هەرێم راگەیاند.
سیونچۆل لیم کونسوڵی گشتی کۆریای باشوور لە دامەزراوەی ڤیژن پڕۆژەیەکی بەناوی (دوو کەیس ئیکۆ بۆ گەشەپێدانی ئابووری هەرێمی کوردستان) راگەیاند.
لە پڕۆژەکەیدا کونسوڵی کۆریا زۆر بە ووردی باسی گرنگی بەدەستهێنانی متمانە و پێویستی بوونی ناوەندەکانی توێژینەوە و داڕشتنی سیاسەتی گەشەپێدان و پشت بەستن بە توانای ناوخۆیی کرد، وەک خاڵی بەهێز بۆ گەشەپێدانی ئابووری.
کونسوڵی کۆریا لە سیمینارەکەیدا باسی لە قۆناغەکانی گەشەسەندنی ئابووری کۆریای باشوری کرد و بەراووردی کرد بە هەرێمی کوردستان.
ئامادەبووانی سیمینارەکەش کە پێکهاتبوون لە بەرپرسانی باڵای حکومی پارێزگای سلێمانی و پسپۆڕان و ئەکادیمیەکان و وەبەرهێنەران و خاوەنکاران، گفتوگۆیان کرد دەربارەی گرفتەکانی بەردەم گەشەپێدانی ئابووری و چارەسەرەکان و دەرفەتەکان.
دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی لە ڕێکەوتی ٢٠٢٤/٠٩/٠١ لەلایەن کۆمەڵێک لە دەستەبژێری ئەکادیمی و رۆژنامەوانان و رۆشنبیران دامەزراوە.
ئەم دامەزراوەیە وەک خانەیەکی هزر و بونیادنەر، کاردەکات لە پێناو تێگەشتنی هاوبەش، بەئامانجی دروستکردنی داهاتوویەکی گەشەسەندوو بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق. لە رێگەی توێژینەوە و دیالۆگ بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان.