فەوزایەکی گەورەی جیهانی بە ڕێگاوەیە

ئابووری

12 كانون الأول 2024

299جار خوێندراوەتەوە

لە ڕاپۆرتێکدا کە گۆڤاری "زە ئیکۆنۆمیست"ی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، باس لەوە دەکات کە ڕووسیا پلانێکی شۆڕشگێڕانەی تێکدەر و سووتاندن و تیرۆرکردن لە ئەوروپا و ئەمریکا و هەموو جیهان جێبەجێ دەکات بۆ لێدانی ڕۆژئاوا و فشارخستنە سەر ڕێکخراوی پەیمانی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ)

ڕاپۆرتەکە بەڵگەی زۆری بۆ ئەو قسانەی خستووەتەڕوو، بەو پێیەی لە زاری کێن مەککالوم، سەرۆکی دەزگای ئاسایشی ناوخۆ و دژە هەواڵگریی بەریتانیا،، نووسیویەتی: “ئێمە بینیومانە ئاگرکەوتنەوە و تێکدان و زۆر شتی تر: کردەوەی مەترسیدار ئەنجام دەدرێن لەگەڵ زیادبوونی بێباکی.

ئەو ڤە ڕوونی دەڵێت"دەزگای هەواڵگری سەربازی ڕووسیا بەتایبەتی لە ئەرکێکی بەردەوامدایە بۆ دروستکردنی ئاژاوە لەسەر شەقامەکانی بەریتانیا و ئەوروپا".

گۆڤارەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، شەڕی ڕووسیا لە ئۆکرانیا کردەوەی دەستدرێژی و تێکدان و دەستوەردان لە شوێنەکانی دیکەی لەگەڵدا بووە و "تێکدەرەکانی ڕووسیا لە ئەوروپا بەشێوەیەکی بەرچاو گەشەی کردووە".

لە ڕاپۆرتەکەدا چەندین ڕووداوی ناوچە جیاجیاکانی جیهان خراوەتەڕوو، هەروەها ئاماژە بەوەکراوە کە بەکرێگیراوانی کرێملین ڕکابەرە ڕۆژئاواییەکانیان لە چەند وڵاتێکی ئەفریقا دەرکردووە، ڕووسیا هەوڵی ئیفلیجکردنی پۆڵەندایان داوە لە بوارەکانی سیاسی و سەربازی و ئابووریدا، هەروەها پڕوپاگەندەی چەواشەکارانەیان لە سەرتاسەری جیهان بڵاوکردۆتەوە، و کە هێزە چەکدارەکانی ڕووسیا دەیانویست چەکی ئەتۆمی لە خولگەدا پەرەپێبدەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەڵمانیا دوو هاوڵاتی دەستگیرکرد کە یەکێکیان ئەڵمانی و ڕوسییەک بوون بە تۆمەتی پلاندانان بۆ دەستپێکردنی هێرشکردنە سەر دامەزراوە سەربازییەکانی ئەمریکا

هەروەها فەرەنسا بڵاویکردەوە، ڕوسیا لە پشت کێشانی 250 ئەستێرەی داودەوە بووە لەسەر دیوارەکانی پاریس لە مانگی نۆڤەمبەری ساڵی ڕابردوودا، ئەمەش وەک هەوڵێک بۆ هاندانی دژە جوولەکەگەرایی، کە لە سەرەتای دەستپێکردنی ململانێی نێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی (حەماس)ەوە پەرەی سەندووە ).

ڕاپۆرتەکە بەردەوام بوو لە لیستکردنی چالاکییە دوژمنکارەکانی ڕووسیا، وەک دەستکاریکردنی سیستەمی کۆنترۆڵکردنی وێستگەکانی ئاو لە ئەمریکا و پۆڵەندا، هەروەها هێرشە ئەلیکترۆنییەکان کە لەلایەن یەکەی ٢٩١٥٥ی هەواڵگری سەربازیی ڕووسیا لە دژی ئەمریکا، بەریتانیا، ئۆکرانیا و زۆر وڵاتی دیکە ئەنجامدراون.
هەرچی بێت پێ دەچێت سەردەمی دوو بلۆکی جیهانی لە ڕێگا بێت و ئەمەش نەخشەی جیهان، بە تایبەت ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگۆڕێت.