ئەو کچەی دوای دوو ڕۆژ لە مارەبڕینی لە جیاتی جلی سپی کفنی پۆشی
خانمێکی باڵا پۆش دڵخۆشبوو بە مارەبڕینی کەچی دوای دوو ڕۆژ کۆچی دوایی کرد.
براکەشی کە هەمان کاری ئەوی دەکرد سێ ساڵ پێش ئێستا لە هەمان ڕۆژدا کۆچی دوایی کردووە.
شەوى 3ـى ئەم مانگە ئاهەنگى مارەبڕینى ئەنجامدا و شەوى رابردووش گیانى لەدەستدا، واتا رێک لە هەمان ئەو رۆژەدا کە دوو ساڵ لەمەوبەر برایەکى گیانى لەدەستدابوو.
خانم محەمەد شەریف پێندرۆیی فەرمانبەربوو لە سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، بەر لە دوو ڕۆژ مارە بڕین و چوارشەممەش نەشتەرگەری قەستەرەی بۆ ئەنجامدرا، ئەوەی کەس پێشبینی نەدەکرد ڕوویدا.
محەمەد ئەسعەد کە ئامۆزای خانمە دەڵێت دوێنێ چوارشەممە، ئامۆزاکەم دۆخى تەندروستى تێکچوو، بەخێرایى گەیاندمانە نەخۆشخانە و نەشتەرگەرى بۆ ئەنجامدرا، هەرچەندە پزیشکەکان وتیان رێژەى سەرکەوتنى 60%ـە، بەڵام کە چووە ژوورى نەشتەرگەرى، ئیتر نەگەڕایەوە و گیانى سپارد”.
خانم نەشتەرگەرى سەمامەى دڵى بۆ کرا و زیاتر لە 12 کاتژمێر لە هۆڵى نەشتەرگەرى مایەوە و لە کاتژمێر یەکى شەو بە مردوویى لە هۆڵى نەشتەرگەرى هێنرایە دەرەوە.
ئەوەی سەیر بوو خانم لە پێنجی ١٢ دا کۆچی دوایی کرد، دوو ساڵ بەر لەوە و لە هەمان سەعات و هەمان ڕۆژدا، برایەکیشی کە هەر وەک ئەو فەرمانبەری شارەوانی هەولێر بوو کۆچی دوایی کردبوو.
خانم بە خەونێکی زۆرەوە بیری لەوە دەکردەوە کە کەی جلی سپی بووکێنی بپۆشێت و چەند شۆخ و شەنگ دەربکەوێت، کەچی لە جیاتی تارای سپی، کفنی سپی پۆشی