کەڤەر میدیا-
گەورە دیکتاتۆرە بەعسییەکەی سوریا ویستی شاری حەما بۆردومان بکات.
کەچی ئەو ڕەتیکردەوە ٤٣ ساڵی ژیانی لە زیندان بەسەر برد.
رەغید ئەحمەد تەتەری، فڕۆکەوانێکی ٢٧ ساڵ بوو، لە ساڵی ١٩٨١ لەلایەن حافز ئەسەدەوە فەرمانی پێکرا کە شاری حەما بۆردومان بکات، کە دەبووە هۆی کوشتنی ژمارەیەکی زۆر خەڵک، بەڵام ئەو ئامادەنەبوو ئەو کارە بکات.
ئەو لەو کاتەوە تا ئەمڕۆ لە زیندان بووە، چونکە فەرمانی سەرۆکە دیکتاتۆرەکەی ڕەتکردەوە و لەو کاتەشەوە ٤٣ ساڵ زیندانی لاباشتر بوو تا خەڵکی وڵاتەکەی بکوژرێت.
ئەو ئیتر پیاوێکی ٧٠ ساڵی سەر ڕووتاوەی سمێڵ سپییە، کە هەر دەیبینیت دڵخۆشی لێ دەبارێت و بە زەردەخەنەیەکی گەورەوە وێنە دەگرێت، مەگەر ئەو بزانێت ڕۆیشتنی دیکتاتۆر چ تامێکی هەیە.
رەغید بەتەنیا لە سووریا ماوەتەوە و خێزانەکەی لە 2013ـەوە وڵاتەکەیان بەجێهێشتووە، ئەو لە زیندان ئازاد بوو ئێستا دەبێت بە دوای ماڵێکدا بگەڕێت تا ئەم ڕۆژانەی بەردەمی تێیدا بەسەر بەرێت.
ئەو بە درێژایی 43 ساڵ تەنها بۆ جارێکیش دادگایی نەکرا، بەڵکو بە بێ دادگایی هەموو ژیانی گەنجیان لێ سەند.