ئەو گەنجە کوردەی ئەڵمانییەکانی سەرسامکردووە و کەس لەکوردستان نایناسێت

ڕاپۆرت

29 آب 2024

64جار خوێندراوەتەوە

میدیاکانی ئەڵمانیا بەردەوام ڕاپۆرتی لەسەر دەکەن
نوێنەری لاوانی ئەڵمانیایە لە کۆڕبەندێکدا کە سەرۆکی وڵاتانی جیهان بەشداری تێدا دەکەن
بەردەوام کتێبێک لە دەستیدایە، کاتێک بە کوردی دەدوێت هەستدەکەیت هێندە پاراوە هیچ زمانێکی تر نازانێت، کاتێکیش بە ئەڵمانی دەدوێت دەڵێیت تۆ بڵێی ئەڵمانییەکەی لە کوردییەکەی باشتر نەبێت.
میدیاکانی ئەڵمانیا دەڵێن لە سیاسەتدا داهاتووەیەکی گەورەی هەیە، بەشێک لە ئەڵمانیەکان دەڵێن سەرۆکی داهاتووی ئەڵمانیای تێدا دەبینین، کەچی لە هەرێم کەم کەس هەیە بیناسن.
سان جۆڵا، گەنجێکی بەهرەمەند و بەو بە حوكمی پەیوەندیەكانی لەگەڵ دەیان كەسایەتی گەورەی ئەڵمانیا وەكو ئۆلاف شولتس سەرۆك وەزیرانی ئێستای ئەڵمانیا و ( فرانس مونتەفێری ) سەرۆكی پێشووی حزبی سۆسیال - دیموكراتی ئەڵمانی و كاندید بۆ پۆستی كانسلەر ئەڵمانیا ( سەرۆك وەزیران ) و پرۆفیسۆر لاوتەباخ وەزیری تەندروستی و سەرۆكی پەرلەمان  و چەندین پرۆفیسۆر و كەسایەتی ناسراوی ئەوێ هەموان پێشبینی دەکەن وەک سیاسییەکی گەرە دەربکەوێت

ساندرای پێشكەشكاری بەرنامەیەکە لە كەناڵی ئاسمانی WDR بە ئەوپەڕی سەرسووڕمانەوە گوێی لە شیكاری و توانای دەربڕین و داڕشتنی سان دەگرت و پێی سەرسام دەبێت . 

سان نوێنەراتی لاوانی ئەڵمانیای لە كۆڕبەندی داڤۆس كردووە . کە بەرپرسانی هەرێم زۆرکات پارەی خەیاڵی بۆ بەشداریکردن دەدەن،ئەمە جگە لەوەی سەرۆکە گەورەکانی دنیا بەشداری کۆڕبەندە ئابوورییە گرنگەکەی دنیا دەکەن، سان یەک خەونی گەورەی هەیە ئەویش بردنەوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیە.
گەنجە کوردەکە کاتێک پارێزگاری کەرکوک درا بە یەکێتی بە ئەڵمانی و کوردی پۆستی کردوە و دەڵێت 
‎سەرەڕای کۆی ڕەخنەکانم لە کلتوری سیاسی یەکێتی،کە کلتورێکی نزمی کڵاسی سیاسیی، بەڵام هەواڵەکەم پێخۆشە
ئەو کە ئینستاگرامەکەی بە فەرمی ناسێنراوە بە تەواوی وەک کارەکتەرێکی سیاسی دیار لە ئەڵمانیا جوڵەی کردووە، دۆستی هیچ حزبێکی هەرێمی کوردستان نییە و ئامۆژگاری سیاسییەکان دەکات کە تاکە ڕێگە بۆ دەربازبوون خۆبەدوورگرتنە لە گەندەڵی نەوت.