بەگەورەترین خیانەت لەناو کورددا دادەنرێت، نەک ئیپمراتۆرەکە تەنانەت خاک و وڵاتەکەى داگیرکرا، کۆتایى بە بەهێزترین و بەشکۆترین دەسەڵاتى کورد هێنا.
دەوترێت دواى هەزاران ساڵ کورد باجى ئەو خیانەتە گەورەیە دەدات و تاوەکو ئێستاش نەتوانراوە ئەو دۆخە تێپەڕێندرێت.
ئەم خیانەتە نە 31ی ئابى پارتى دیموکراتى کوردستان و نە 16یی ئۆکتۆبەرى یەکێتىيیە،
خیانەتە گەورەکەى فەرماندەى گەورەى مادەکانە بەناوى هارپارک.
لەگەڵمان بن با چیرۆکەکەتان بۆ بگێڕینەوە..
پاشاى ئاستیاگى یاخود ئەژیهاک، پاشاى مادەکان، یەک کچى دەبێت، چەند جارێک خەون دەبینێت و خەونزانەکان بەو جۆرە خەونەکە بۆ لێکدەدەنەوە کە نەوەى کچەکەى کۆتایى بە دەسەڵاتەکەى دەهێنێت.
دارودەستەکەى پێیدەڵێن ئەگەر کچەکەت نەوەى بوو، راستەوخۆ بیکوژە، بۆ دوورخستنەوەى ئەو ترسە، شازادە مەندانى کچى بە شازادەیەکى پارسەکان دەدات، پاش ئەوەى نەوەکە لە دایک دەبێت دەستى بەسەردا دەگرێت و دەیدات بە فەرماندە هارپارک کە بیکوژێت.
بەڵام هارپارک، نایکوژێت و دەیداتە شوانێک بەخێوى بکات، پاش گەورەبوونى ئاشکرا دەبێت کە ئەمە منداڵى شازادە و نەوەى پاشاى مادە.
لە تۆڵەى ئەمەدا ئاستیاگ کوڕێکى هارپارک دەکوژێت و دەرخواردى هارپارگى دەدات، ئەویش لە تۆڵەى ئەمەدا لە پاشا هەڵدەگەڕێتەوە و لەگەڵ شازادە و پارسەکان رێکدەکەوێت و هەڵدەکوتێتەسەر پاشاى ماد و کۆتایى بە دەسەڵاتەکەى دەهێنێت.
پاشاى ماد زیندانى دەکرێت، بەڵام ئەوەى بەلایەوە قورس و جێى نیگەرانى دەبێت، ئەوەیە هارپارک لەگەڵ بێگانە دەستى تێکەڵاو کردوە و پێى دەڵێت کە هەر ئەو کارەت دەکرد بۆچى بێگانەت هێناوەتە سەر دەسەڵاتى مادەکان و با لەگەڵ مادەکان رێکبکەوتیتایە و پاشایەکى مادتان دابنایە نەک بێگانە.
ئەگەرچى بەپێى گێڕانەوە مێژووییەکان خیانەتى ئەنکیدۆ لەسەردەمى گەلگامێشدا یەکەم خیانەتە لەناو کورددا کرابێت، بەڵام خیانەتى هارپارک، بە کاریگەرترین و قورسترین خیانەت لەناو مێژوویى کورددا دادەنرێت.
لەم خیانەتەدا کۆتایى بەدەسەڵات و سەردەستى کورد دەهێندرێت و سەردەمى ژێردەستەیى و تێکشانى کەسایەتى کورد دەستپێدەکات.
لە دواى خیانەتەکەى هارپارک، فەرماندە و بەرپرسانى ناو پاشماوەى ئیمپراتۆرییەتى ماد بەخودى هارپارکیشەوە پەراوێزدەخرێن و تووشى سەرگەردانى دەبن.
لەو کاتەوە تا ئێستا خیانەت بووە بە بەشێک لە مێژووی نیشتمان، بەڵام ئێستا شانازی بە خیانەتەوە دەکرێت و ئەوانەی لە خیانەتدا بەشداربوون دەبن بە سەرۆک و خەڵکی کوردستانیش هەر باجی خیانەتەکان دەدەن.