کەڤەر میدیا-
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان رایگەیاند: باوه‌ڕناكه‌م له‌گه‌ڵ پارتی به یه‌ك لیست به‌شداری هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق بكه‌ین.
قوباد تاڵەبانی بۆ ڕۆژنامەنوسان دواو ڕایگەیاند دانیشتنه‌كه‌ی دوكان دانیشتنێكی باش بوو، به‌سوود بوو، به‌ڕێزان كاك مه‌سرور و كاك بافڵ دانیشتنێكی باشیان هه‌بوو له‌پاڵ دانیشتنه‌كانی تیمه‌كانی یه‌كێتی و پارتی، ئه‌مه هه‌مووی یارمه‌تیده‌ره بۆ دروستكردنی متمانه‌یه‌كی باشتر له‌نێوانمان كه بتوانین پێكه‌وه له ئاینده‌دا كه حكومه‌تێكی گونجاو پێكهات، باشتر له‌جاران ئه‌م هه‌رێمه به‌ڕێوه به‌رین.
وتیشی زۆر ئاساییه له‌ناو هه‌رێم بۆچوونی جیاوازمان هه‌بێت ته‌نانه‌ت مونافه‌سه و ركابه‌رایه‌تیمان هه‌بێت، چونكه دوو حزبی سیاسی جیاوازین، بەڵام ده‌بێت له‌سه‌ر پرسه نیشتمانییه‌كان و پرسه گرنگه‌كان یه‌ك ئاراسته بین له‌پێناو هه‌رێمی كوردستان.