نیشانەكان و هۆشدارییەكانی هەوكردنی پەردەی مێشكی منداڵ

ڕاپۆرت

30 نيسان 2024

53جار خوێندراوەتەوە
هەوكردنی پەردەی مێشكی منداڵ بریتیە لەهەوكردنی پەردەی دەوری مێشك و دڕكە پەتك، هۆكارەكەی لەوانەیە بەكتریا ، ڤایرۆس ، شێرپەنجە، دەرمان ، یان پاڕاسایت بێت، ئەگەر چارەسەر نەكرێت منداڵەكە توشی چەندین گرفتی تەندروستی دەبێتەوە.

نیشانەكانی هەوكردنی پەردەی مێشكی منداڵ، لەوانەیە یەكێك یان كۆمەڵێك لەو نیشانانەی خوارەوە بێت بۆ منداڵی بچووكتر لە 3 مانگ:

- كەمبونەوەی شیرخواردن و ڕشانەوە.
- بێزاربون و تای بەرز و گەشكە.
- ئەگەری دابەزینی پلەی گەرمی لەش و دابەزینی شەكرە.
- نەرم بونی لەش و بێهێزیی.
- ئەو بەشەی كەللەی سەر مەڵاشوی پێدەڵێن بەرەو دەرەوە دەردەچێت.

نیشانەكاتن لەمنداڵی گەورەتر لەیەك ساڵ:

* سەرئێشە و تای بەرز و گەشكە.
* زیادبونی هەستیاری بەڕوناكی و بێزاربون پێی.
*سەرئێشە کە لەگەڵیا بە ڕووناکی ئیزعاج ببن
*تایەکی بەرز
*تەشەنوج و رەق بوونی مل کە بە پاڵ کەوتنەوە نەتوانێ چەناگە بات لە سنگی
*ڕشانەوە و دڵ تێکەڵ هاتن
-*هەندێ لیر لەسەر پێست بەتایبەتی ناوچەی سک
*تێکچوونی هۆش و بە ئاگا بوون لە دەوروبەر

بۆ دیاری كردنی نەخۆشیەكە پێویستە ئاو لەپشتی منداڵەكە دەربهێنرێت، بەداخەوە زۆرجار دایك و باوكی منداڵەكە ڕێگە نادەن ئەو شیكارە بكرێت كە زۆر ئاسانە و هیچ كێشەیەك بۆ منداڵەكە دروست ناكات.

ئەگەر چارەسەر وەرنەگرێت منداڵەكە ڕووبەڕووی كێشەی تەندروستی دەبێتەوە:

- لەوانەیە ببێتە هۆی مردنی.
- كێشەی بینین و لە دەستدانی بینایی.
- كێشەی بیستن و لەوانەیە بیستنی بەتەواوی لەدەست بدات.
- گەشكەی بەردەوام و ئیفلیج بوون.
- كەمبوونەوەی زیرەكی و ئاستی توانای مێشك.
-لە کاتی بینینی ئەم حاڵەتانە باشترە پێش وەرگرتنی هەر دژە بەکتریاو دەرمانی تر ببرێ بۆ خەستەخانە چوونکە ئەو دەرمانانە هەموو کاریگەری لەسەر نەتیجەی فەحسەکان ئەکات کە بۆی ئەکرێ بۆ تەشخیسی حاڵەتەکە. لە کاتی زوو بە ئاگا بوون لێی و وەرگرتنی چارەسەری پێویست  زیان و لێکەوتەی خراپی نییە.